ئۆبلاست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-11-14:10:00 - کۆدی بابەت: 8970
ئۆبلاست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئۆبلاست (بە ئینگلیزی: oblast، بە ڕووسی: область، بە عەرەبی: أوبلاست) جۆرێکە لە دابەشکردنی کارگێڕیی لە وڵاتانی بیلاڕووس و بولگاریا و کازاخستان و قرقیزستان و ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها یەکێتیی سۆڤیەت و شانشینی یوگۆسلاڤیای پێشوو. زاراوە فەرمییەکان لە دەوڵەتە جێنشینەکانی یەکێتیی سۆڤیەت جیاوازن، بەڵام هەندێکیان هێشتا هاوشێوەیەکی زاراوەی ڕووسی بەکاردەهێنن، بۆ نموونە، vobłasć بۆ ناوچەکانی بیلاڕووس بەکاردێت، oblys بۆ ناوچەکانی کازاخستان و oblusu بۆ ناوچەکانی قرقیزستان.

زۆرجار ئەم زاراوەیە بە "شوێن"، "ناوچە"، "پارێزگا" یان "هەرێم" بەکاردێت.

بولگاریا

لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە بولگاریا بەسەر ٢٨ ئۆبلاستدا کە بەزۆری بە "پارێزگا" وەرگێڕدراوە دابەش بووە. پێشتر وڵاتەکە تەنها بەسەر نۆ یەکەدا دابەش بوو، کە پێیان دەگوترا ئۆبلاست.

ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسیا

لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیادا، ئۆبلاستەکان بە یەکە کارگێڕییەکان هەژمار دەکران و وەک بەشێک لە پارێزگا گشتییەکان یان کرایسەکان دەخرانە ڕوو. زۆربەی ئەو ئۆبلاستانەی کە ئەوکات هەبوون لە پەراوێزی وڵاتدا بوون (بۆ نموونە ئۆبلاستی کارس یان ئۆبلاستی ترانسکاسپی) یان ئەو ناوچانەیان گرتەوە کە کۆزاکەکان تێیدا دەژیان.

یەکێتیی سۆڤیەت

لە یەکێتیی سۆڤیەتدا ئۆبلاستەکان یەکێک بوون لە جۆرەکانی دابەشکردنی کارگێڕیی کۆمارەکانی یەکێتییەکە. وەک هەر یەکەیەکی کارگێڕیی تر، ئۆبلاستەکان لە قەزا و شار/شارۆچکەکان پێکهاتبوون کە ڕاستەوخۆ لە ژێر دەسەڵاتی ئۆبلاستەکاندا بوون. هەروەها هەندێک لە ئۆبلاستەکان یەکە سەربەخۆکانیان لەخۆگرتبوو کە پێیان دەگوترا ئۆکرۆگە خۆبەڕێوبەرییەکان (autonomous okrugs). بەهۆی بەرنامەی کارەباکردنی یەکێتیی سۆڤیەت لەژێر پلانی GOELRO، ئیڤان ئەلێکساندرۆڤ وەک بەڕێوەبەری کۆمیتەی بەهەرێمکردنی گۆسپلان، یەکێتیی سۆڤیەت دابەشکرد بەسەر سێزدە ئۆبلاستی ئەورووپی و هەشت ئۆبلاستی ئاسیاییدا.

ناوی ئۆبلاستەکان بەگشتی لەگەڵ ناوی ناوچە مێژووییەکانی خۆیاندا نەدەگونجا، چونکە تەنیا وەک یەکەیەکی کارگێڕیی دروست دەکران. جگە لە چەند شوێنێک، ئۆبلاستەکانی سۆڤیەت بە ناوی ناوەندە کارگێڕییەکانیانەوە ناونران.

وڵاتانی دوای سۆڤیەت

ئۆبلاستەکانی وڵاتانی دیکەی دوای سۆڤیەت بەم شێوەیەن:

شوێن

دەستەواژەی ناوخۆیی

بە یەکەی کوردستان

تێبینی

ئەرمینیا

مەرز

پارێزگا یان هەرێم

ئۆبلاست لە وەشانی ڕووسی یاسایەکی ساڵی ١٩٩٥

بێلاڕووس

ڤۆبلاست (vobłaść) / ئۆبلاست

هەرێم

زمانی ڕووسی و بێلاڕووسی هەردووکیان زمانی دەوڵەتن.

کازاخستان

ئۆبلیس

هەرێم

 

قرقیزستان

ئۆبلووس/ ئۆبلاست

هەرێم

زمانی قرقیز و ڕووسی هەردووکیان زمانی فەرمین

ڕووسیا

ئۆبلاست

ئۆبلاست یان هەرێم

بەپێی دەستووری ڕووسیا، ئۆبلاستەکان بە ڕژێمی فیدراسیۆن دادەنرێن، کە پێگەیەکی بەرزترە لە پێگەی یەکە کارگێڕییەکانی یەکێتیی سۆڤیەت کە پێشتر هەبوون. دۆخی فیدراڵی تا ڕادەیەک خۆبەڕێوبەری بە ئۆبلاستەکان دەبەخشێت و نوێنەرایەتیان لە ئەنجوومەنی فیدراسیۆندا پێدەبەخشێت.

تاجیکستان

ڤیلۆیات

هەرێم

Viloyat و welaýat لە زاراوەی زمانی تورکی vilayet وەرگیراون، کە خۆی لە زاراوەی زمانی عەرەبی (ویلایة) وەرگیراوە

تورکمانستان

وێلایەت

هەرێم

Viloyat و welaýat لە زاراوەی زمانی تورکی vilayet وەرگیراون، کە خۆی لە زاراوەی زمانی عەرەبی (ویلایة) وەرگیراوە

ئۆکرانیا

ئۆبلاست

ئۆبلاست یان هەرێم

 

ئۆزپەکستان

ڤیلۆیات

هەرێم

Viloyat و welaýat لە زاراوەی زمانی تورکی vilayet وەرگیراون، کە خۆی لە زاراوەی زمانی عەرەبی (ویلایة) وەرگیراوە

یوگۆسلاڤیا

لە ساڵی ١٩٢٢دا شانشینی سرب و کروات و سلۆڤینی بەسەر ٣٣ بەشی کارگێڕیدا دابەشکرا کە پێیان دەگوترا ئۆبلاست. لە ساڵی ١٩٢٩دا ئۆبلاستەکان بە یەکە کارگێڕییە گەورەکان گۆڕدران کە بە بانۆڤیناس ناسران. لە سەردەمی جەنگەکانی یوگۆسلاڤیادا چەندین ئۆبلاستی خۆبەڕێوبەری سرب لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینیا و کرواتیا پێکهێنران. ئەم ئۆبلاستانە دواتر تێکەڵ بە کۆماری کراجینای سربیا و کۆماری سربسکا کران.


سەرچاوەکان



743 بینین