ئەزیسرۆمایسین 

له‌لایه‌ن: - گلێنە ئازاد گلێنە ئازاد - به‌روار: 2022-07-14-19:45:00 - کۆدی بابەت: 9400
ئەزیسرۆمایسین 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەزیسرۆمایسین (بە ئینگلیزی: azithromycin، بە عەرەبی: ازيثرومايسين)، دەرمانێکی دژەزیندەییە (Antibiotic) کە بۆ چارەسەری کۆمەڵێک جۆری تووشبوونی میکرۆبی (Infection) بەکاردێت و ڕێگری لە زیادبوونی تووشبوون بە میکرۆب دەکات لە لەشدا.

ئەم دەرمانە سەر بە کۆمەڵەی دژەزیندەییە ماکرۆلیدەکانە (macrolide antibiotics) کە بۆ چارەسەری تووشبوونی میکرۆبیی کورتخایەن و درێژخایەنیش بەکاردێن و شێوازی کارکردنیان بریتییە لە ڕاگرتنی گەشەی بەکتریای هۆکاری نەخۆشی لەڕێی ڕێگریکردن لە دروستبوونی پڕۆتینەکانی بەکتریا لە لەشدا و ڕێگری لە زیادبوونیان دەکات.

ئەزیسرۆمایسین دەکرێت یەک جار لە ڕۆژێکدا وەربگیرێت، لەڕێی دەم یان دەرزیلێدان لە خوێنهێنەر و پێویستە هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا بەکار بهێنرێت.

بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان لە کاتێکدا کە پێویست نەبێت ئەگەری تووشبوون بە تووشبوونی میکرۆبی زیاتر دەکەن، لەبەر ئەوەی لەش بەرگری دروست دەکات بەرامبەر بەو جۆرە ئەنتیبایۆتیکە، بۆیە پێویستە ئەم دەرمانە تەنیا لە حاڵەتی پێویست و لەژێر چاودێری پزیشک یان دکتۆری دەرمانساز بەکار بهێنرێت.

ناوەکان

  •  ناوی بازرگانی: (زیثرۆماکس zithromax، زی ماکس Z.max)
  •  ناوی زانستی: (ئەزیثرۆمایسین Azithromycin)

بەکارهێنان

ئەزیسرۆمایسین بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە تووشبوونە بەکتریاییەکان بەکاردێت، وەک:

 شێوە و ڕێژەکانی دەرمان

  •  کەپسول بە هێزی 250mg بەردەستە
  •  حەپ بە هێزی 500mg و 250mg بەردەستە
  •  شلە (شرووب بە هێزی 200mg لە 5ml یان دەرزیی نێوخوێنهێنەر بە هێزی 500mg لە ڤیاڵی 10mlـیدا (IV injection))

زیانە لاوەکییەکان

لەکاتی دەرکەوتنی هەر یەکێک لەم حاڵەتانە پێویستە ڕاستەوخۆ پزیشک ئاگادار بکرێتەوە. ئەو کەسانەی کێشەی جگەریان هەیە یاخوود زەردوویییان هەیە نابێت ئەم دەرمانە بەکاربهێنن.

بۆ دڵنیا بوونەوە لە سەلامەتیی ئەم دەرمانە پێویستە لە کاتی هەبوونی هەر حاڵەتێک لەم حاڵەتانە پزیشک ئاگادار بکەیتەوە

  •  کەمی پۆتاسیۆم لە خوێندا
  •  کێشەکانی جگەر
  •  کێشەکانی گورچیلە
  •  ناڕێکیی لێدانەکانی دڵ 

شێوازی بەکارهێنان

  • پێویستە ئەم دەرمانە بە پێی ڕێنوێنیی پزیشک یاخوود ڕەچەتەی دەرمان بەکاربهێنرێت. 
  • بە هیچ جۆرێک زیاتر یان کەمتر لە بڕی نووسراو نابێت بەکاربهێنرێت، چونکە دەکرێت چەندین کێشەی لاوەکی دروست بکات.
  • جۆری (Z.max) پێویستە بە گەدەی خاڵی وەربگیرێت، بە لایەنی کەم یەک کاتژمێر پێش نان یان دوو کاتژمێر پاش نان خواردن.
  • بە شیوەیەکی گشتی لەکاتی دووگیانیدا ئاساییە بەکار بهێنرێت، بەڵام وا باشترە پزیشکی پسپۆڕ ئاگادار بکرێتەوە.
  • ئەگەر هاتوو لەکاتی شیرپێدان پزیشک دڵنیاییدا لەوەی منداڵەکە تەندروستە، ئاساییە ئەم دەرمانە بەکار بهێنرێت. چونکە ئەم دەرمانە دەکرێت تێکەڵ بە شیری دایک ببێت، بەڵام تا ساڵی  (٢٠٢٢) هیچ کاریگەرییەک یاخود زیانێک نەبینراوە لەسەر منداڵی شیرەخۆرە.
  • پێویستە لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت.

چی بکرێت لەکاتی لەبیرکردنی ژەمێک؟

لەکاتی لەبیرکردنی هەر ژەمێک پێویستە چاوەڕێ بکەین تا ژەمی دووەم و واز لەو ژەمە لەبیرکراوە بهێنین، نابێت بڕەکان زیاد بکرێت بەهۆی ژەمی لەبیرکراو.

ئەو دەرمانانەی نابێت لەگەڵ ئەزیثرۆمایسین بەکاربهێنرێن

  •  دەرمانی كێشەکانی دڵ وەک: دیجۆکسین (digoxin) 
  •  کلاریسرۆمایسین (clarithromycin)
  •  دەرمانەکانی ڕوونکردنەوەی خوێن وەک (وافارین wafarin، کۆمێدن comedin، جێنتۆڤن jentovin
  •  ئەو دەرمانانەی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ بەکاردێن وەک: ستاتینەکان (ئەتۆرڤاستاتین atorvastatin

لەکاتی بەکارهێنانی ئەزیثرۆمایسین پێویستە پزیشک ئاگادار بکرێتەوە لەو دەرمانانەی بەکار دەهێنرێن بۆ ئەوەی نەخۆش بەدووربێت لە هەر حاڵەتێکی لە ناکاو لە کارلێکی دەرمانە دژ بە یەکەکان.


سەرچاوەکان



1154 بینین