زیانەکانی خواردن گەرمکردنەوە

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-07-15-21:52:00 - کۆدی بابەت: 9418
زیانەکانی خواردن گەرمکردنەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەندێک لە خۆراکەکان دوای دووبارە گەرمکردنەوە زنجیرەیەک ماددەی ژەهراوی و مەترسیدار بەرهەمدەهێنن کە مەترسیدارن بۆ لەش، زۆرجار خۆراکە ماوەکان دادەنێن تا بیبەستێت و دواتر گەرمی دەکەنەوە، هەرچەندە لە هەندێک حاڵەتدا ئەمە کێشە نییە، بەڵام هەندێک جار مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵک دروست دەکات، بە ووتەی پسپۆڕان، هێشتنەوەی پاشماوەی خۆراك و دووبارە گەرمكردنەوەی مەترسی گەورە لەسەر لەش دروست دەكات، ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەندێک خۆراک دوای گەرمکردنەوە هیچ بەهایەکی خۆراکییان نییە. لێرەدا باسی ئەو خواردنانە دەکەین کە نابێت گەرم بکرێنەوە و زیانیان هەیە.

ئەو خواردنانەی کە نابێت گەرم بکرێنەوە

  1. گەرمکردنەوەی پەتاتە: ئەم خۆراكە بەهای خۆراكی بەرزی هەیە و بۆ لەش بەسوودە، بەڵام ئەگەر پەتاتە بۆ جاری دووەم گەرم بكرێتەوە بەهای خۆراكی لەدەست دەدات و ژەهر لە لەشدا دروست دەكات. 
  2. گەرمکردنەوەی سپێناخ: دووبارە گەرمکردنەوەی سپێناخ دەکرێت زۆر مەترسیدار بێت، ئەم سەوزەیە ڕێژەیەکی بەرزی نیتراتی تێدایە، کە دوای دووبارە گەرمکردنەوە دەگۆڕێت بۆ نیتریت، کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، دوای کوڵاندنی سپێناخ ڕاستەوخۆ بیخۆ.
  3. گەرمکردنەوەی مریشک: خواردنی گۆشتی مریشک دوای یەک ڕۆژ مەترسیدار دەبێت هەرچەندە ڕەنگە مریشک گەرمکردنەوە نەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک، بەڵام پێشنیار ناکرێت، چونکە پێکهاتەی پرۆتینەکەی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرس، ئەگەر پێویست بوو باشترە بە پلەی گەرمی نزم و بە ماوەیەکی زۆر گەرم بکرێتەوە.
  4. گەرمکردنەوەی قارچک: ئەم ماددە خۆراكییە یەكێكە لە ناسراوترین ئەو ماددانەیە كە نابێت لە هیچ بارودۆخێكدا بۆ جاری دووەم گەرم بكرێتەوە، چونكە پێكهاتەی پرۆتینەكەی دوای گەرمكردنەوە دەگۆڕێت، كێشەی كۆئەندامی هەرس بۆ كەسەكە دروست دەكات، ئەگەر پێویست بوو ساردی بەکاربهێنە.
  5. گەرمکردنەوەی هێلکە: ئەم خۆراکە کاتێک پلەی گەرمی بەرزی بەردەکەوێت، ژەهر لە جەستەدا دروست دەکات، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمە ئەو خواردنانە ناگرێتەوە کە هێلکە لە پێکهاتەیاندا هەیە، دووربکەوەرەوە لە دووبارە گەرمکردنەوەی هێلکە.
  6. گەرمکردنەوەی برنج: برنجی کوڵاو دەتوانێت بەهۆی بەکتریایەکەوە پیس ببێت، هەرچەندە ئەم بەکتریایانە بەهۆی گەرمیەوە دەتوانن بێ زیان بن، ئەگەر ناچار بوویت برنجەکە گەرم بکەیتەوە، دڵنیابە کە هەموو بەشێکی بەباشی گەرم ببێتەوە.
  7. گەرمکردنەوەی شیری دایک و خواردنی منداڵ: هەرچەندە دەتوانرێت شیری دایک و خۆراکی منداڵ دووبارە گەرم بکرێتەوە، بەڵام نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێتەوە، بەپێی ئامۆژگاری پسپۆڕانی بواری خۆراک، مایکرۆوەیڤ دەتوانێت خۆراک بە شێوەیەکی نایەکسان گەرم بکات و لە ئەنجامدا خاڵی گەرم دروست بکات کە دەبێتە هۆی سووتانی دەم و قوڕگی منداڵ.
  8. گەرمکردنەوەی خواردنی دەریایی: باشترە هەمیشە خواردنە دەریاییەکان بەتازەیی بخۆیت، ئەو خواردنە دەریاییانەی کە تازە گیراون، سەلامەتن بۆ گەرمکردن، بەڵام خواردنە دەریاییە کوڵاوەکان کە ماوەیەک لە پلەی گەرمی ژووردا دانراون، لەوانەیە بەکتریایان تێدابێت کە دەبنە هۆی نەخۆشییە گواستراوەکانی خۆراک، ڕەنگە دووبارە گەرمکردنەوە ئەم بەکتریایانە نەکوژێت. بەڵام زانینی ئەوەی کە پێشتر خواردنە دەریاییەکە چۆن هەڵگیراوە قورسە.
  9. گەرمکردنەوەی خواردنی چەور: ئەگەر ڕۆنەکە زیاد لە پێویست گەرم بکەیت، دەکرێت هەڵمی ژەهراوی بەرهەمبهێنێت، ئەو خۆراکانەی کە چەورن و ڕۆنێکی زۆریان تێدایە نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێنەوە، چونکە گەرمی زۆر دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ژەهری مەترسیدار، ئەگەر دەتەوێت گەرمی بکەیتەوە باشترە لەسەر ئاگرێکی کەم گەرمی بکەیتەوە یان بەهیچ شێوەیەک گەرمی نەکەیتەوە.

چەند خاڵێک کە دەبێت بزانن دەربارەی گەرمکردنەوەی خواردن

  • ئەگەر نیازت هەیە دوای کوڵاندنی خواردنەکە گەرمی بکەیتەوە، باشترە زوو ساردی بکەیتەوە، پێویستە ئەو خواردنەی کە دەتەوێت بیخەیتە ناو دەفرێکی داخراوەوە.
  • بۆ گەرمکردنەوەی خواردن، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٢ خولەک لە پلەی گەرمی ٧٠ پلەی سەدی گەرمی بکەرەوە، بەمەش بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو خۆراکەکە لەناو دەچن.
  • دوای خواردنی هەندێک خۆراک، تەنها جارێک ڕێگات پێدەدرێت دووبارە گەرمی بکەیتەوە، ئەم بابەتە بۆ هەندێک خۆراک ناتوانرێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراکەکە.
  • بۆ گەرمکردنەوەی خواردنە سوورکراوەکان باشترە بیخەیتە ناو فڕنێکی گەرمەوە.


سەرچاوەکان



588 بینین