دەریای ئێرلەندا

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-07-22-22:47:00 - کۆدی بابەت: 9496
دەریای ئێرلەندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەریای ئێرلەندا (بە ئینگلیزی: Irish Sea)، تەنێکی ئاویی فراوانە کە دوورگەکانی ئێرلەندا و بەریتانیای مەزن لەیەکتر جیا دەکاتەوە. هەروەها ڕووبەری ڕووی دەریاکە 46,007 کیلۆمەتر دووجایە و قەبارەکەی 2,800 کیلۆمەتر سێجایە.

دوورگەی ئەنگلیسی لە باکووری وێڵز گەورەترین دوورگەیە لە دەریای ئێرلەندا و لە دوای ئەویش دوورگەی مان (Man) دێت.

هەروەها لە باکوورەوە سکۆتلەندا، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئینگلتەرا، لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە وێڵز، و لە ڕۆژئاواوە ئێرلەندای باکوور و کۆماری ئێرلەندا کەوتوونەتە سەر لێوی دەریاکە.

گرنگی دەریاکە

دەریای ئێرلەندا گرنگییەکی بەرچاوی ئابووری هەیە بۆ بازرگانی ناوچەکە و کەشتیوانی و گواستنەوە، هەروەها ماسیگرتن و بەرهەمهێنانی وزە لە شێوەی وزەی با و وێستگەی ئەتۆمی. ساڵانە زیاتر لە 12 ملیۆن سەرنشین و 17 ملیۆن تەن کاڵای بازرگانی پێوەکراو لە نێوان بەریتانیا و ئێرلەندادا هاتوچۆی پێدەکرێت (17,000,000 تەنی ئەمەریکی؛ 19,000,000 تەنی ئینگلیزی).

تۆپۆگرافیا

دەریای ئێرلەندا لە هەردوو کۆتایی باکوور و باشوورییەوە دەگاتە باکووری ئەتڵەسی. لە باکوورەوە لە ڕێگەی کەناڵی باکوور کە لە نێوان سکۆتلەندا و ئێرلەندای باکوور و دەریای مالیندایە. لە کۆتایی باشووریشەوە لە ڕێگەی کەناڵی سەینت جۆرج لە نێوان ئێرلەندا و پێمبرۆکشایەر و دەریای سێلتیکەوە بە زەریای ئەتڵەسیەوە بەستراوەتەوە. هەروەها لە بەشی ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریاکە لە کەناڵێکی قووڵتر پێکهاتووە کە درێژییەکەی نزیکەی 300 کیلۆمەترە و پانییەکەی 30 بۆ 50 مەترە. قووڵی کەناڵی ڕۆژئاوا لە نێوان 80 مەتر تا 275 مەتردا دەگۆڕێت.

مێژووی دەریاکه

دەریای ئێرلەندا لە سەردەمی نیوجیندا دروست بووە و چەندین دەسەڵاتدار هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکەیان داوە و بە دەریاکەدا پەڕیونەتەوە، لەوانەش چەند پەلامارێکی وڵاتی بەریتانیا، داگیرکاریی نۆرمەدییەکان بۆ سەر ئێرلەندا بە چەند قۆناغێک کە لە کۆتایی سەدەی 12 ڕوویدا، و تیۆدۆرەکان لە ساڵی 1529دا.

چەند ڕاستییەک دەربارەی دەریاکە

  1. دەریای ئێرلەندا لە سەرەتادا دەریاچەیەکی ئاوی سازگار و درێژ بوو.
  2. لەماوەی جەنگی جیهانیی یەکەمدا و کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاتە ناو جەنگی ساڵی 1917ـەوە دەریاکە بە (U-Boat Alley) ناسرا.
  3. هەروەها دەریای ئێرلەندا وەکوو دەریای مان، دەریای مانکس و دەریای سێلتیک ناسراوە.
  4. لەڕووی ئابوورییەوە، بەهای ئەم دەریایە ساڵانە نزیکەی شەش بیلیۆن پاوەندە.
  5. هەموو هاوینێک کیسەڵە پێستە پشتەکان سەردانی دەریاکە دەکەن.
  6. لە دەریای ئێرلەندا 17 سەکۆی هەڵکەندنی نەوت و گاز هەیە.
  7. لە ئێستادا 742 تۆڕبینی هەوایی لە دەریاکەدا یان لە کاردان یان لە قۆناغی دروستکردندان.


سەرچاوەکان



290 بینین