ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ لاوازبوونی بەرگری جەستە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-08-16:38:00 - کۆدی بابەت: 9756
ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ لاوازبوونی بەرگری جەستە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کۆئەندامی بەرگری (بە عەرەبی: جهاز المناعة، بە ئینگلیزی: Immune System)، ڕێگەیەکی سروشتی جەستەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە دژی ڤایرۆس و بەکتریا زیانبەخشەکان، لاوازبوونی کۆئەندامەکە وا دەکات کە جەستە ڕووبەڕووی زیان ببێتەوە و بە هەندێک نیشانەدا دەزانیت کە بەرگری جەستەت لاواز بووە.

نیشانەکان

  • هەمیشە هەست بە ماندوویەتی دەکەیت: ماندوێتی بەشێکە لە ژیان، ئەو کاتانە ماندوو دەبین کە ئەرکێکی قورس ئەنجام بدەین، بەڵام ئەمە جیاوازە لەو ماندووبوونەی کە هەستی پێدەکەیت کاتێک لە خەو هەڵدەستیت، ئەم بەردەوام هەستکردن بە ماندوویەتی و کەمی وزە نیشانەیەکن کە دەریدەخەن سیستمی بەرگری لاواز بووە.
  • دوودڵی و دڵەڕاوکێ: هەر کاتێک هەستت کرد کە بەردەوام دوودڵ و دڵەڕاوکێی، لاوازی بەرگری جەستە لەوانەیە هۆکارێک بێت.
  • سەرمابوون و کۆکەی بەردەوام: هەرکات وەرزەکە گۆڕا، ئەگەری زۆرە بە هەڵامەت و کۆکە و تا، نەخۆش بکەویت. هەروەها سیستمی بەرگری بەهێز ڕێگری دەکات و بەرەنگاری هەوکردنەکان دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەرگری جەستە لاواز بوو و ماوەی چاکبوونەوە زیاتر لە ١٠-١٢ ڕۆژ بوو، ئەوا تۆ سیستمی بەرگری جەستەت بەباشی کار ناکات.
  • درەنگ چاکبوونەوەی برین: جەستەمان کاتێکی دەوێت تاکوو چاک دەبێتەوە لە برین و سووتان و ئەو کاتەی کە پێویستە ئاماژەیە بۆ سیستمی بەرگری تەندروست، بۆیە ئەگەر چاکبوونەوە دوابکەوێت و پێست نەتوانێت بەخێرایی پێویست دووبارە دروست ببێتەوە، بەرگری جەستە بەباشی کار ناکات.
  • کێشە لە کۆئەندامی هەرس: هەروەها گرفتی گەدە نیشانەی لاوازی سیستمی بەرگری جەستەیە، كۆئەندامی هەرس ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پاراستنی بەرگری جەستە، ئەگەر توشی سکچوونی بەردەوام یاخود تێکچوونی گەدە بوویت، ئەوە نیشانەی هەبوونی بەکتریای زیانبەخشە لە ڕیخۆڵەدا و بەرگری جەستە لاواز دەبێت.


سەرچاوەکان



369 بینین