پڕۆبایۆتیک چییە؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-10-22-23:17:00 - کۆدی بابەت: 11516
پڕۆبایۆتیک چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پڕۆبایۆتیک چییە (بە ئینگلیزی: ?What is probiotics، بە عەرەبی: ما هو البروبيوتيك؟) پڕۆبایۆتیکەکان پێکهێنەرێکی ناو خۆراک و دەرمانەکانن کە دەکرێت تێکەڵەیەکی بەکتریای زیندوو لەگەڵ کەڕووە تاکخانەکان بن، بە تایبەت ئەو بەکتریا سوودبەخشانەی بە شێوەیەکی سروشتی لە لەشدا دەژین. هەمیشە بەکتریای باش و خراپ لە جەستەدا هەیە. کاتێک تووشی نەخۆشییەک دەبیت، بەکتریای خراپ هەیە، کە سیستەمی جەستە لە هاوسەنگی لادەدات. بەکتریای باش یارمەتی لەناوبردنی بەکتریای خراپ دەدات و هاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە. پرۆبایۆتیک ڕێگایەکی باشە بۆ زیادکردنی بەکتریای باش بۆ جەستە.

پرۆبایۆتیک چییە؟

پرۆبایۆتیک تێکەڵەیەکە لە بەکتریای سوودبەخشی زیندوو یان کەڕووی تاکخانە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە لەشدا دەژین. بەکتریا بە شێوەیەکی گشتی لە ڕووناکی نەرێنیدا وەک شتێک سەیر دەکرێت کە هۆکاری نەخۆشییە. لەگەڵ ئەوەشدا، دوو جۆر بەکتریا هەیە بە بەردەوامی لەناو و لەسەر جەستە دەژین ئەوانیش بەکتریای باش و بەکتریای خراپن. پرۆبایۆتیک لە بەکتریای باش پێکهاتووە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جەستە تەندروست بێت و بە باشی کار بکات. ئەم بەکتریا باشانە بە زۆر شێوە یارمەتیدەر دەبن، لەوانە بەرەنگاربوونەوەی بەکتریای خراپ کاتێک ژمارەیەکی زۆریان لە جەستەیا هەبن. هەروەها یارمەتیت دەدات کە هەست بە باشتر بوون بکەیت لە دوای بوونی هەوکردنەکان.

پرۆبایۆتیکەکان بەشێکن لە وێنەیەکی گەورەتر دەربارەی بەکتریا و جەستە کە بەیەکەوە دەبنە (microbiome). بیر لە مایکرۆبیۆم بکەرەوە وەک کۆمەڵگایەکی جۆراوجۆری زیندەوەران، وەک دارستانێک، کە پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی جەستە تەندروست بێت. ئەم کۆمەڵگایە لەو شتانە پێکهاتووە کە پێیان دەوترێت میکرۆب. مرۆڤ نزیکەی ترلیۆنێک میکرۆبی هەیە لەسەر و لەناو لەش ئەم میکرۆبانە تێکەڵەیەکن لە:

مایکرۆبیۆمی هەموو کەسێک تاکە هیچ دوو کەسێک هەمان خانەی میکرۆبیان نییە، تەنانەت دوانەکانیش جیاوازن.

بۆ ئەوەی میکرۆبێک پێی بوترێت پرۆبایۆتیک، پێویستە چەند تایبەتمەندییەکی هەبێت. ئەمانە بریتین لە بوونی توانای:

  • جیاکردنەوە لە مرۆڤ.
  • ڕزگاربوون لە ڕیخۆڵە دوای ئەوەی قوتدراوە (یاخود خوراوە).
  • سوودی پشتڕاستکراوەی هەبێت.
  • بە سەلامەتی لەناوببرێت.

ئایا پڕۆبایۆتە سوودبەخشەکان (میکرۆبەکان) لە جەستەدا دەژین؟

بەڵێ پڕۆبایۆتیکە سوودبەخشەکان (میکرۆبەکان) لە جەستەدا دەژین. هەرچەندە باوترین شوێن کە بەستراوەتەوە بە میکرۆبە سوودبەخشەکانەوە ڕیخۆڵەیە (زۆربەی جار ڕیخۆڵە ئەستورە) ، چەندین شوێنی تر هەیە لەناو و لەسەر جەستە کە میکرۆبی باشی تێدایە. ئەو شوێنانەی بەرکەوتنیان ھەیە بۆ "جیھانی دەرەوە" و بریتین لە:

پرۆبایۆتیک چۆن کار دەکات؟

کاری سەرەکی پرۆبایۆتیک یان بەکتریای باش بریتییە لە پاراستنی هاوسەنگییەکی تەندروست لە جەستەدا. بیر لەوە بکەرەوە کە جەستە بە شێوەیەکی بێلایەن بمێنێتەوە. کاتێک نەخۆش دەبیت، بەکتریای خراپ دەچێتە ناو جەستە و ژمارەکەی زیاد دەکات. ئەمەش جەستە لە هاوسەنگی لادەدات. بەکتریای باش کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لەناو جەستەدا، وا دەکات هەست بە باشتربوون بکەیت.

بەکتریای باش تەندروستی کەسەکە دەهێڵێتەوە بە پشتگیریکردنی کرداری بەرگری و کۆنترۆڵکردنی هەوکردن. هەندێک جۆری بەکتریای باشیش دەتوانن:

  • بارمەتی لەش بدەن لە هەرسکردنی خۆراک.
  • ڕێگری لە بەکتریای خراپ بکەن لەوەی لە کۆنترۆڵ دەربچێت و نەخۆشت بکات.
  • ڤیتامینەکان دروست دەکەن.
  • یارمەتی ئەو خانانە دەدەن کە ڕیخۆڵە ڕیز دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە بەکتریای خراپ کە لەوانەیە خواردبێتت (لە ڕێگەی خواردن یان خواردنەوەکانەوە) لە چوونە ناوەوەیان بۆ ناو خوێن.
  • شکاندن و هەڵمژینی دەرمان.

ئەم هاوسەنگییە بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەدا ڕوودەدات. لە ڕاستیدا پێویست ناکات پرۆبایۆتیک زیاد بکەیت بۆ ئەوەی ڕوو بدات. بەکتریای باش تەنها بەشێکی سروشتی جەستەیە. خواردنی خۆراکێکی هاوسەنگ کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ هەموو ڕۆژێک یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوەی ژمارەی بەکتریا باشەکان لە ئاستێکی گونجاودا.

باوترین جۆرەکانی بەکتریای پرۆبایۆتیک چین؟

هەرچەندە چەندین جۆری بەکتریا هەیە کە دەتوانرێت بە پرۆبایۆتیک ڕەچاو بکرێن، بەڵام دوو جۆری دیاریکراو هەیە لەو بەکتریایانەی کە پڕۆبایۆتیکی باون و لە کۆگاکاندا دەدۆزرێنەوە. ئەم دووانەش بریتین لە:

  • لاکتۆباسیلۆس (Lactobacillus)
  • بایفیدۆباکتێریۆم (Bifidobacterium)

هەروەها پرۆبایۆتیکەکان لە کەڕووی تاکخانەی باش دروستکراون. باوترین جۆری کەڕووی تاکخانە کە لە پرۆبایۆتیکدا هەیە بریتییە لە:

  • ساکرۆمایسس بولاردی (Saccharomyces boulardii)

ئایا دەتوانم پرۆبایۆتیک بەکاربهینم بۆ یارمەتیدان لە بارودۆخی پزیشکی؟

لە ئێستادا چەندین توێژینەوە هەیە لەسەر ئەو بیرۆکەیەی کە پرۆبایۆتیک دەتوانێت چی بکات بۆ جەستە. سەرەڕای ئەوەی چەندین ئەنجامی ئەرێنی هەیە، بەڵام توێژەران هێشتا کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی وەڵامی کۆتایی دەربارەی ئەوەی کە چۆن پرۆبایۆتیکەکان دەتوانن یارمەتی بارودۆخی جۆراوجۆر بدەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک حاڵەتی پزیشکی هەیە کە پرۆبایۆتیکەکان لەوانەیە یارمەتیدەر بن. ئەمە لەوانەیە لە نێوان خەڵکیدا جیاواز بێت، واتە ئەوەی بۆ کەسێک کار دەکات لەوانەیە بۆ کەسێکی تر کار نەکات. هەروەها دەکرێت ئەمانە بگۆڕدرێن لەسەر بنەمای ئەو پرۆبایۆتیکانەی کە وەرگیراون. هەندێک لەو حاڵەتانەی کە دەکرێت یارمەتی بدرێت بە زیادکردنی ڕێژەی پرۆبایۆتیک لە لەشدا (لە ڕێگەی خواردن یان تەواوکەرەوەکان) بریتین لە:

  •  سکچوون (هەردوو جۆری سکچوون کە بەهۆی دژە بەکتریاکان و بەهۆی هەوکردنی بەکتریای Clostridioides difficile ـە روویداوە).
  • قەبزی.
  • نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD).
  • کۆنیشانەی هەستیاری ڕیخۆڵە (IBS).
  • هەوکردنی کەڕووی تاکخانە.
  • هەوکردنی ڕێڕەوی میز.
  • نەخۆشی ڕیخۆڵە.
  • بەرگەنەگرتنی لاکتۆز.
  • ئێکزیما (Atopic dermatitis)
  • هەوکردنی ڕێڕەوی سەرەوەی هەناسە (هەوکردنی گوێ، هەڵامەت، هەوکردنی جیوبەکانی لووت).
  • ژەهراویبوونی خوێن (بە تایبەتی لە منداڵاندا).

ڕێگاکانی زیادکردنی بڕی پڕۆبایۆتیکەکان لە جەستەدا

دەتوانیت بڕی میکرۆبە باشەکان لە جەستەدا زیاد بکەیت لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوە و تەواوکەرەوەکان. لەوانەیە هەندێک خۆراک هەبێت لە خۆراکی ڕۆژانەدا کە پرۆبایۆتیکیان تێدایە. ئەو خۆراکانەی کە ترشێنراون بە تایبەتی (ماست و خواردنە خۆشکراوەکانی وەک خەیاری سوێر، بە نموونە) سەرچاوەی کۆمەڵێک بەکتریای باشن کە سوود بە جەستە دەگەیەنێت

هەروەها خواردنەوەی خۆشکراو هەیە وەک کۆمبوچا (چای خۆشکراو) یان کەفیر (خواردنەوەی شیری خۆشکراو) کە پرۆبایۆتیکی زیادە دەخاتە ناو خۆراکەکەوە.

جگە لە خۆراک، دەتوانیت پرۆبایۆتیک زیاد بکەیت بۆ خۆراک لە ڕێگەی تەواوکەری خۆراکەوە. ئەمانە دەرمان نین، بۆیە پێویست ناکات لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دەرمانی فیدراڵی (FDA) پەسەند بکرێن. گرنگە هەمیشە قسە لەگەڵ چاودێری تەندروستی خۆت بکەیت پێش ئەوەی دەست بکەیت بە هەر جۆرە تەواوکەرێک یان گۆڕانکارییەکی گەورە لە خۆراکدا.

ئایا دەتوانرێت پرۆبایۆتیک لە خواردن وەربگیرێت؟

دەتوانرێت بە شێوەیەکی تەواو میکرۆبی سوودبەخش لە لەش زیاد بکرێت لەو خواردنانەی دەخورێن. هەندێک خۆراک پرۆبایۆتیکیان تێدایە (بەکتریای باش) و دەتوانن سوود بە تەندروستی مایکرۆبایۆمەکان بگەیەنن

ئەم خۆراکانه لەوانەیە لەهەر کاتێکدا بێت زیادبکرێن بۆ ژەمە خۆراکییەکان بە بەردەوامی بخورێن و هەستیش بەوە نەکرێت کە پرۆبایۆتیکیان تێدایە. چەند پێشنیارێک بۆ ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە پرۆبایۆتیک و دەتوانرێت زیاد بکرێن بۆ ژەمە خۆراکیەکان، لەوانە:

بۆ نانی بەیانی:

  • ماست
  • شیری کەرە
  • نان (کە بە جۆرێک لە هەوێنی تایبەت بە ناوی Sourdough هەویرەکەی ئامادەکرابێت)

بۆ نانی نیوەڕۆ:

  • پەنیر
  • کۆمبوچا
  • گۆشتی خۆشکراو

بۆ سووکە ژەمێک:

  • خواددنە سوێرکراوەکانی وەک خەیار

بۆ نانی ئێوارە:

  • کەلەرمی خۆشکراو
  • سووپی پاقلەمەنییە خۆشکراوەکان
  • کیمچی

دڵنیابەرەوە لەوەی کە هێشتا خواردنێکی تەندروست و بەسوود دروست دەکەیت هەر کاتێک دانیشتیت بۆ خواردن. هەرچەندە زیادکردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆبایۆتیک بۆ ناو خۆراکەکەت زیانت پێناگەیەنێت، بەڵام هاوسەنگی هێشتا کلیلە. زیادکردنی بڕێکی زۆر لە یەک جۆری خۆراک ڕێگری لە جەستە دەکات لە وەرگرتنی سوودەکانی گروپەکانی تری خۆراک.

چۆن تەواوکەری پڕۆبایۆتیک زیاد بکەم؟

چەند ڕێگایەک هەیە کە دەتوانیت تەواوکەری پڕۆبایۆتیک زیاد بکەیت بە شێوەی جۆراوجۆر، لەوانە:

  • خواردن
  • خواردنەوە
  • حەب یان کەپسوک
  • پاودەر
  • شلە

پڕۆبایۆتیکەکان لەوانەیە لەگەڵ پرێبایۆتیک تێکەڵ بکرێن. پرێبایۆتیکەکان کاربۆهیدراتی ئاڵۆزن کە میکرۆبەکان لە ڕیخۆڵەدا دەیخۆن. بەشێوەیەکی سادە پریبایۆتیکەکان بریتین لە  " سەرچاوەی خۆراک " بۆ بەکتریا باشەکان. پڕیبایۆتیکەکان ئینولین، پێکتین و نیشاستە دەگرێتەوە.

کاتێک تەواوکەرێک هەردوو پرۆبایۆتیک و پریبایۆتیک تێکەڵ دەکات، پێی دەوترێت سینبایۆتیک.

پرۆبایۆتیکەکان تا چەند کاریگەرن؟

لە ئێستادا توێژەران دڵنیا نین لەوەی کە تەواوکەری پرۆبایۆتیک چەندە کاریگەرە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکان، لێکۆڵینەوەی بەردەوام هەیە لەسەر ئەم بابەتە. لە کاتێکدا زۆرێک لە توێژینەوەکان ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە لەسەر کاریگەری تەواوکەری پرۆبایۆتیک، بەڵام هێشتا توێژینەوەی زیاتر پێویستە.

هەروەها گرنگە ئەوەت لەبیربێت کە بە پێچەوانەی دەرمانەکان، پێویست ناکات تەواوکەری خۆراکەکان لەلایەن FDA پەسەند بکرێن. ئەمە بەو مانایە دێت کە بەرهەمهێنەرەکان دەتوانن تەواوکەرەکان بفرۆشن تەنها بە "داواکاری" سەلامەتی و کاریگەری. بەڵام گرنگە قسە لەگەڵ چاودێری تەندروستی خێزانی بکرێت بەر لە وەرگرتن و بەکارهێنانی هەر جۆرێک لە تەواوکەرە خۆراکییەکان.

ئایا بەکارهێنانی پرۆبایۆتیک هیچ زیانێکی هەیە؟

بۆ زۆربەی خەڵکی تەندروست، پرۆبایۆتیک هیچ زیانێکی نییە. پرۆبایۆتیکەکان بە شێوەیەکی گشتی بە سەلامەت دادەنرێن و زۆرجار "هەوڵێکیان پێدەدرێت" بۆ ئەوەی بزانن ئایا دەتوانن یارمەتی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بدەن. چەندین توێژینەوە هەیە لەسەر بابەتی پرۆبایۆتیک. زاناکان هەوڵ دەدەن بزانن کەی و چۆن بەکاردەهێنرێن، هەروەها چەند کاریگەرن. قسە لەگەڵ چاودێری تەندروستی خۆت بکە پێش دەستکردن بە بەکارهێنانی پرۆبایۆتیک، چونکە هەندێک حاڵەت هەیە کە نابێت بەکاریان بهێنیت. باشترە هەمیشە گفتوگۆ بکەیت پێش ئەوەی دەست بکەیت بە زیادکردنی تەواوکەرێکی نوێ.

بۆ نموونە هەندێک مەترسی هەیە کە پەیوەستن بە تەواوکەرەکان. ئەم مەترسییانە زیاد دەکەن ئەگەر نەخۆشییەکی پزیشکیت هەبێت کە کۆئەندامی بەرگری لاواز بکات، یاخود بەم دواییانە نەشتەرگەریت بۆ کراوبێت یان نەخۆشییەکی دیکەی پزیشکی قورست هەبێت.

زۆر بە کەمی، بەڵام ئەگەری هەیە، مەترسییەکان بریتیبن لە:

  • پەرەسەندنی هەوکردن.
  • پەرەسەندنی بەرگری لە دژە بەکتریاکان.
  • پەرەپێدانی بەرهەمە لاوەکییە زیانبەخشەکان لە تەواوکەری پرۆبایۆتیک.

ئایا پێویستە پرۆبایۆتیک بدرێت بە منداڵ؟

پڕۆبایۆتیک دەتوانێت سوودبەخش بێت بۆ گەورە و منداڵ. ئەگەر منداڵ نەخۆشییەکی هەیە کە پێویستی بە دەرمانی دژە بەکتریا هەیە بۆ چارەسەر، بەکارهێنانی پرۆبایۆتیک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کورتکردنەوەی نیشانەکان. هەروەها پرۆبایۆتیک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی قەبزی وەک گەڕانەوەی ترشی و سکچوون و گاز و ئێکسیما لە منداڵاندا.

دانانی پرۆبایۆتیک بۆ ناو ژەمە خۆراکی منداڵ لە ڕێگەی خۆراکەوە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێگایەکی سەلامەتە بۆ ئەوەی پرۆبایۆتیکیان ببەخشرێت بە منداڵ. خۆراکەکانی وەک ماست و پەنیر زۆرجار بەشێکن لە خۆراکی هاوسەنگ و دەتوانن بەکتریای باش زیاد بکەن بەبێ ئەوەی مەترسییەکی زۆریان هەبێت.

لە ڕووی بازرگانییەوە پرۆبایۆتیک هەیە کە بەتایبەتی بۆ ساوا و منداڵان دروستکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگە قسە لەگەڵ پزیشکی منداڵان بکەیت پێش ئەوەی هەر تەواوکەرێکی پرۆبایۆتیکیان پێ بدرێت یان گۆڕینی ژەمە خۆراکی منداڵ بۆ ئەوەی خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆبایۆتیک لەخۆ بگرێت.

ئایا پێویستە پرۆبایۆتیک وەربگرم دوای بەکارهێنانی دژەبەکتریا؟

زۆرجار دەرمانی دژەبەکتریا پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن. لەگەڵ ئەوەشدا، لە کاتێکدا دژەبەکتریاکان بەکتریای خراپ دەکوژن، هەروەها بەکتریا باشەکانی جەستەش لەناودەبەن. هەندێک کەس دوای بەکارهێنانی دژە بەکتریا تووشی نەخۆشی سکچوون دەبن. لە کەسانی تردا، ئەمە لەوانەیە ڕێگە بدات بە بەکتریای خراپ کە دەست بەسەر ڕیخۆڵەدا بگرن و پڕی بکەن، وەک لەگەڵ بەکتریای Clostridioides difficile.

هەندێک لێکۆڵینەوە پەیوەندییەکی ئەرێنییان نیشان داوە لە نێوان بەکارهێنانی پرۆبایۆتیک دوای دژەبەکتریا و کەمکردنەوەی سکچوون. ئەمە هێشتا نەسەلمێنراوە و بۆ هەمووان کار ناکات.

بیرۆکەی پشت زیادکردنی پرۆبایۆتیک بۆ ناو جەستە دوای بەکارهێنانی دژە بەکتریا ئەوەیە کە دەتوانێت ئەو بەکتریا باشانە دووبارە زیاد بکاتەوە کە بەهۆی دژە بەکتریاوە لەناوچوون. بەکتریای باشی زیادە یارمەتی دووبارە نیشتەجێبوونەوەی بەکتریا باشەکان دەدات لە ڕیخۆڵە و بەرەنگاری هەر بەکتریایەکی خراپ دەبیتەوە کە ماوەتەوە لە ڕیخۆڵەدا.

ئەگەر حەز دەکەیت پرۆبایۆتیک زیاد بکەیت بۆ ژەمی خۆراکی، باشتر وایە گفتوگۆ لەگەڵ چاودێری تەندروستی بکەیت. زۆرێک لە چاودێرەکان لەوانەیە پێشنیاری ئەوە بکەن کە تاقییان بکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا یارمەتی تەندروستی گشتی دەدەن. گرنگە ئەوە لەبیرتان بێت کە هەموو پرۆبایۆتیکەکان بە هەمان شێوە ڕەفتار ناکەن و هەمان کاریگەرییان نییە. هەریەکە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هەیە

و بە گشتی زیانیان نییە. یەکێک لە ڕێگا ئاسانەکان بۆ دەستپێکردن لەوانەیە ئەوە بێت کە بە سادەیی ئەو خۆراکانە زیاد بکەیت کە دەوڵەمەندن بە پرۆبایۆتیک بۆ ناو ژەمە خۆراکیەکەت، وەک ماست.

پێش ئەوەی دەست بکەیت بە هەر تەواوکەرێک، دڵنیابە لەوەی قسە لەگەڵ چاودێری تەندروستی دەکەیت. لەوانەیە چاودێرەکەت بتوانێت ئاماژەت پێ بکات بە ئاراستەیەکی ڕاستدا، یارمەتیت دەدات بۆ دۆزینەوەی باشترین پرۆبایۆتیک بۆ وەرگرتن، چەند وەربگریت و لە چی کاتێک وەریان بگریت. گفتوگۆ هەمیشە شایەنی ئەو کاتە دەبێت کاتێک پەیوەندی بە تەندروستیتەوە هەبێت.


سەرچاوەکان



530 بینین