پشکنینی تاقیگەیی بۆ ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-01-05-14:04:00 - کۆدی بابەت: 11807
پشکنینی تاقیگەیی بۆ ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی تاقیگەیی بۆ ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس (بە ئینگلیزی: Laboratory tests for the Staphylococcus aureus، بە عەرەبی: الاختبارات المعملية للمكورات العنقودية الذهبية) بەکتریای ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس ئەو بەکتریایی کاتێک بارودۆخی بۆ گەنجا لە بەکتریایی سوودبەخشی جەستەوە دەگۆڕێت بۆ بەکتریایەکی نەخۆشخەر و دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەندین هەوکردنی جیاواز.

دوای ئەوەی پزیشک گومانی ئەوەی کرد کەسێک تووشی هەوکردن بە بەکتریایی ستافیلۆکۆکەس بووە بەپێی لێکدانەوەی نیشانەکانی، بۆ دڵنیابوونەوە کۆمەڵێک پشکنینی تاقیگەیی بۆ کەسەکە دەنووسێت تا دڵنیابێتەوە لەوەی هەوکردنەکەی کەسەکە هەوکردنێکی بەکتریایی بە بەکتریایی ستافیلۆکۆکەس ئەورییەسە.

ڕێگاکانی دەستنیشانکردن

مایکرۆسکۆپی

مایکرۆسکۆپی بەسوودە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو هەوکردنانەی پەسیان (Pus) تێدیایە بەڵام بۆ هەوکردنی خوێن یان هەوکردن بەهۆی ژەهر سوودبەخش نییە.

سمیری ڕاستەوخۆ بە زووترین کات ئامادەدەکرێت و بۆیەی گرام بەکاردەهێنرێت هەر زوو دوای ئەوەی نموونەکە کۆکرایەوە.

بۆیەی گرام بۆ بەکتریایی ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس وەک بەکتریایی گرام ئەرێنی نیشان دەدات کە بە شێوەیەکی دووانی یان چواریی، یانیش زنجیری کورت دەردەکەوێت هەروەها کۆمەڵەی ناڕێکی وەک ترێی دروستکردووە.

چاندنی بەکتریا

بەکتریاکە جیا دەکرێتەوە بە هەڵگرتنی کۆڵۆنی لە نموونەی کەسی تووشبوو یان لەسەر میدیای خوێن (بڵەد ئاگار) کە پێشتر بۆ گەشەکردنی بەکتریاکەی لەسەر دانراوە، بەڵام بڵەد ئاگار بە تەنها میدیایەکی جیاکەرەوە نییە بۆیە پێویستە بگوازرێتەوە بۆ میدیایەکی تری وەک مانیتۆڵ ساڵت ئاگار، ترایپتۆیک سۆی ئاگار یان برەین هارت فیوژن ئاگار.

ئەو میدیایانەی بەکتریاکە گەشەی لەسەر دەکات:

  • بڵەد ئاگار
  • مانیتۆڵ ساڵت ئاگار
  • ترایپتیک سۆی ئاگار
  • برەین هارت فیوژن ئاگار

ئەو نمونانەی کە لەوانەیە پیسبووبن بە میکرۆبەکانی تر دەتوانرێت لەسەر خوێی مانیتۆل ئەگار بپۆشرێن کە ٧.٥ ٪ سۆدیۆم کلۆرایدی تێدایە، کە ڕێگە بە هەموو بەکتریاکانی staphylococci دەدات گەشە بکات واتا بەکتریا گرام ئەرێنییەکان.

پێویستە ئەو قاپانەی بەکتریاکەیان تیا چانراوە (چاندنی بەکتریا) لە پلەی گەرمی ٢٥ پلەی سیلیزی بۆ ٣٧ پلەی سیلیزی بۆ ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێر دابنرێن.

لەسەر  بڵەد ئاگار: ئەم میدیایە بە شێوەیەکی جیاکەرەوەیە ستاف ئەورییەس لە جۆرەکانی تری ستاف جیادەکاتەوە. بەڵام سێلێکتڤ (تایبەتمەند) نییە چونکە دەکرێت جۆرەکانی تری گرام ئەرێنی و تەنانەی گرام نەرێنیش دەتوانن لەسەری گەشە بکەن. گەشەکردن بە شێوەیەکی زۆر لە ماوەی ١٨ بۆ ٢٤ کاتژمێردا ڕوودەدات. کۆلۆنی بازنەیی، دەرپەڕیوی زەرد بۆ زێڕی کە تیرەکەی لە نێوان ١ بۆ ٢ ملم دایە دەبینرێت لەگەڵ یان بەبێ شیبوونەوەی بێتای خانەکانی خوێنی.

لەسەر مانیتۆل ساڵت ئەگار (MSA): میدیایەکی تایبەتمەندە و جیاکەرەوەیە، ستافیلۆکۆکەس ئۆریوس بەکتریایەکی هەڵمژینی مانیتۆلە، کۆلۆنی زەرد یان زێڕین دروستدەکات، بەڵام جۆرەکانی تری بەکتریای ستافیلۆکۆکای تەنها گەشە دەکەن لەسەر میدیاکە بەڵام ڕەنگی کۆڵۆنییەکان ناگۆڕێت بۆ زەرد. چاندنی ١٨ کاتژمێر بۆ ٢٤ کاتژمێر دەتوانرێت بەکاربهێنرێت وەک یەکەم دروستکردنی کۆڵۆنی بۆ پشکنینی زیاتر.

پێویستە جیاکراوەکان بە لایەنی کەمەوە جارێک لەژێر چاندندا بن لەسەر ناوەندێکی ناجیاکەرەوە دوای جیاکردنەوەی سەرەتایی پێش ئەوەی لە پشکنینێکی دەستنیشانکردن بەکاربهێنرێن کە پێویستی بە چاندنی پاک یان کوتانی بەکتریای زۆر هەیە.

ناساندنی گریمانەکراو

ناساندنی گریمانەیی بەکتریای ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس ئەم زانیارییانە دەربارەی بەکتریاکە دەردەخات:

  • کۆلۆنی گەورەی مانیتۆل لەسەر مانیتۆڵ ساڵت ئاگار.
  • کۆڵۆنی بازنەیی گرام ئەرێنی کە لە شێوەی تۆپەڵبوونی ترێیدا دەرکەوتوون.
  • زیندەوەرەی کۆئەگیولەیز ئەرێنی.
  • زیندەوەرەی کاتالەیز ئەرێنی.

پشکنینی پشتڕاستکردنەوە

پشکنینەکانی پشتڕاستکردنەوە پشکنینی بایۆکیمیایی، لێکۆڵینەوەی گەردیلەیی، یان شەبەنگی بارستایی دەگرێتەوە.

  • کارلێکی بایۆکیمیایی

پشکنینەکان بۆ هۆکاری کەڵەکەبوون، کۆئەگیولەیز، هیمۆلایسین، و بە گەرمی جێگیری دیۆکسیڕایبۆنیوکڵیەیز بە شێوەیەکی ڕۆتینی بەکاردێن بۆ ناسینەوەی S. aureus.

  • ناسینەوەی ژەهرەکان

ئەمە گرنگە بۆ حاڵەتە سەختەکانی وەک کۆنیشانەی شۆکی ژەهراوی و ژەهراویبوونی خۆراک. ئەو ژەهرانەی کە لەلایەن S. aureus بەرهەم دەهێنرێن، وەک ئینتەرۆتۆکسینەکانی A بۆ D و TSST-1 لەوانەیە بە بەکارهێنانی پشکنینی تۆپەڵبوون (agglutination tests) بناسرێنەوە.

پشکنینەکان بە کۆکردنەوەی تەنۆلکەکانی لاتێکس دیاری دەکرێن لەلایەن ئەو ژەهرانەی لە نموونەکاندا هەن. بۆ ئەم مەبەستەش تۆپەڵبوونی لاتێکسی بازرگانی بەردەستە.

  • پشکنینی گەورەکردنی ناوکە ترش

پشکنینی بازرگانی گەورەکردنی ناوکەترش بەردەستە بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی ڕاستەوخۆی S. aureus لە نموونە کلینیکیەکان.

لە کاتێکدا وەشانەکانی پێشووتری ئەم پشکنینانە پێویستیان بە دەرهێنانی دەستی دی ئێن ئەی بەکتریایی هەبوو و پشکنینی چەندین نموونە لە کۆمەڵە گەورەکاندا، پرۆسەکردنی یەکخراوی نموونەکان (دەرهێنان، گەورەکردنی بۆماوەیی و دۆزینەوەی ئامانج) ئێستا لەسەر پلاتفۆرمێکی زۆر ئۆتۆماتیکی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ شریتی ڕیجێنتی بەکارهێنراو یان کارتیج.

ئەم پشکنینە بەسوودە بۆ پشکنینی ئەو نەخۆشانەی هەڵگرن بە ستافیلۆکۆکەس ئەورییەسی هەستیار بە میثیسیلین MRSA.

خۆپاراستن لە هەوکردنی ستافیلۆکۆکەس ئەورییەس

  • خاوێنکردنەوەی گونجاوی برینەکان و بەکارهێنانی دەرمانی پاککەرەوە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردن.
  • دەست شوشتنی تەواو و داپۆشینی پێستی دیار یارمەتی کارمەندانی پزیشکی دەدات لە ڕێگریکردن لە هەوکردن یان بڵاوبوونەوەی بۆ نەخۆشەکانی تر.
  • نەخۆشەکان و ستافەکانی هەڵگری جۆرەکانی پەتا، بەتایبەتی MRSA، دەبێت جیابکرێنەوە.
  • نەخۆشەکان لەوانەیە حەمامی پاککەرەوەیان پێبدرێت یان چارەسەر بکرێن بە دژە بەکتریایەک بۆ لەناوبردنی MRSA.
  • پێویستە بەرنامەی کۆنترۆڵکردنی هەوکردن لە نەخۆشخانە بەکاربهێنرێت.

چارەسەری هەوکردنی بەکتریای ستافیلۆکۆکەس

هەوکردنە ناوخۆییەکان بە برین یان نەشتەرکاری و دەردان بەڕێوەدەبرێن لە کاتێکدا چارەسەری دژە بەکتریا بۆ هەوکردنی بڵاوبووەوەی شانەیی نیشان دەدرێت.

چارەسەری زارەکی دەکرێت trimethoprim-sulfamethoxazole، doxycycline، minocycline، clindamycin، یان linezolid لەخۆ بگرێت. vancomycin دەرمانی هەڵبژاردەیە بۆ چارەسەری ناو خوێنهێنەرەکان، لەگەڵ daptomycin، tigecycline، یان جێگرەوەی قبوڵکراوی لاینزۆڵید.

نەخۆشییەکانی نەخۆشخانە و کۆمەڵگا لەگەڵ (MRSA) کێشەیەکی گەورەیە لە جیهاندا. بۆیە چارەسەری ئەزموونی پێویستە دژە بەکتریا چالاکەکان لەخۆ بگرێت دژی جۆرەکانی MRSA.

چارەسەر نیشانەییە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ژەهراویبوونی خۆراکیان هەیە واتا بەپێی نیشانەکان بوونی سکچوون، ڕشانەوە هێڵنجدان و نیشانەکانی تریش چارەسەر دادەنرێت (هەرچەندە پێویستە سەرچاوەی هەوکردنەکە دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕێوشوێنی خۆپارێزی گونجاو جێبەجێ بکرێت).


سەرچاوەکان



163 بینین