پەڵاگرا

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-23-05:50:00 - کۆدی بابەت: 12249
پەڵاگرا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەڵاگرا (بە ئینگلیزی; Pellagra، بە عەرەبی: البلاجرا) ئەو نەخۆشییەیە کە بەهۆی کەمی ڕێژەی نایسین (ناسراو بە ڤیتامین B3) ڕوودەدات. بە سکچوون، هەوکردن و هەڵئاوسانی پێست و  تێکچوونی بیر و هۆش دەست پێدەکات، ناسراوە بە The three Ds لە یەکەم پیتی ناوی سێ نیشانەکەوە دێت. پەڵاگرا دەکرێت کوشندە بێت ئەگەر چارەسەر نەکرێت.

لەگەڵ ئەوەی نەخۆشییەکی کەم باوە، چونکە پێشکەوتنی پیشەسازی خۆراک توانیویەتی بڕی نایسینی پێویست دابین بکات، بەڵام هێشتاش دەتوانێت کێشەبێت لە وڵاتە پێشنەکەوتووەکان هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کێشەی وەرگرتنی نایسینیان هەیە لەڕێی خۆراکەوە.

نیشانەکانی چین ؟

نیشانە سەرەکییەکانی پەڵاگرا هەوکردن و هەڵئاوسانی پێست، تێکچوونی بیر و هۆش و سکچوون. ئەمە بەهۆی ئەوەوەیە کە کەمی نایسین زیاتر لەو بەشانەی جەستە دەبینرێت کە ڕێژەیەکی زۆری گەشەی خانەییان هەیە وەک پێست و ڕێڕەوی هەرس.

هەوکردنی پێستی پەیوەندیدار بە پەڵاگرا بەزۆری دەبێتە هۆی پەڵەی سەر ڕووخسار، لێو، پێ و دەستەکان.  لە هەندێک کەسدا هەڵئاوسانی پێست لە دەوری مل دەبێت، نیشانەیەکە ناسراوە بە (Casal necklase). لەگەڵ هەوکردن و هەڵئاوسانی پێست نیشانەکانی تری بریتین لە:

  • سووری و توێژ بەردانی پێست
  • ڕەنگ گۆڕینی پێست لە سوورەوە بۆ قاوەیی
  • ئەستوور، قەتماغەی پێست، توێژ بەردان یان پێستی شەقبردوو
  • خوران و سووتانەوەی پێست
  • لەهەنێک کەیسدا نیشانە دەمارییەکانی پەڵاگرا هەر لە سەرەتای نەخۆشییەکەوە دەردەکەون، بەڵام بەزۆری قورسن بۆ دەستنیشانکردن.

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە نیشانە بیری و هۆشییەکانی نەخۆشییەکە بریتی دەبن لە:

نیشانەکانی تری پەڵاگرا بریتین لە:

  • برین لەسەر لێو، زمان یان پوک
  • کەمی ئارەزووی خواردن
  • کێشە لە خواردن و خواردنەوە
  • هێڵنجدان و ڕشانەوە

هۆکارەکانی پەڵاگرا چین؟

دوو جۆری پەڵاگرا هەیە، ناسراون بە پەڵاگرای سەرەتایی و پەڵاگرای دووەمی. پەڵاگرای سەرەتایی هۆکارەکەی کەمی نیاسین یان تریپتۆفانە لە ژەمە خۆراکیدا. تریپتۆفان دەگۆڕێت بۆ نایسین لە جەستەدا، هەربۆیە کەمی تریپتۆفان دەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ کەمی نایسین. پەڵاگرای سەرەتایی زیاتر لە وڵاتە دواکەوتووەکان بڵاوە کە پشت بە دانەوێڵە دەبەستن وەک خۆراکی جێگیر. دانەوێڵە لە نیاسیتین (niacytin)  پێکدێت، کە شێوەیەکی نیاسینە و مرۆڤ ناتوانێت هەرسی بکات و هەڵیمژێت هەتا بەباشی ئامادەنەکرێت.

پەڵاگرای دووەمی روودەدات کاتێک جەستە ناتوانێت نیاسین هەڵمژێت. ئەو شتانەی کە دەتوانن ببنە هۆی ڕێگرتنی جەستە لە هەڵمژینی نایسین بریتین لە:

خواردنەوەی کهول

  • ناتەواوی خواردن
  • دەرمانی وەک anti-convulsants و immunosuppressive
  • نەخۆشییەکانی گەدە وەک نەخۆشی کرۆن و برینی گەدە 
  • بەڕیشاڵبوونی جگەر
  • لووی شێرپەنجەیی
  • نەخۆشی هارتنەپ Hartnup disease

چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

پەڵاگرا قورسە بۆ دەستنیشانکردن لەبەر ئەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە زۆرن و پشکنینی تایبەتیش بەردەست نییە بۆ دەستنیشانکردنی. پزیشک هەڵدەستێت بە پشکنینی کێشەکانی ڕێڕەوی هەرس، هەستیاری و لیری پێست یان گۆڕانی دۆخی دەروونی. هەروەها لەوانەیە داوای شیکاری میزیش بکات. لە هەنێک بارودۆخدا دەستنیشانکردنی پەڵاگرا دەکرێت بە چاودێریکردنی وڵامدانەوەی نیشانەکان بۆ وەرگرتنی نیاسین.

چۆن چارەسەر دەکرێت؟

پەڵاگرای سەرەتایی بە گۆڕانی ژەمەخۆراکی چارە دەکرێت، وەرگرتنی نیاسین و نیکۆتینەماید. هەروەها لەوانەیە پێویست بکات کە لە ناو خوێنهێنەرەوە وەریانبگرێت. نیکۆتینەماید nicotinamide شێوەیەکی تری ڤیتامین B-3 ــە. لەگەڵ زوو چارەسەرکردن هەنێک خەڵک هەست دەکەن بە تەواوی باش دەبنەوە و هەستێکی باشیان بۆ دروست دەبێت لەدوای چەند ڕۆژێک لە وەرگرتنی چارەسەری. چارەسەری پێستیش لەوانەیە چەند مانگێکی بوێت. لەکاتێکدا چارەسەرنەکردنی نەخۆشییەکە لەدوای چوار بۆ پێنج ساڵ دەبێتە هۆی مردن

چارەسەرکردنی پەڵاگرای دووەمی بە سەرنج خستنە سەر چارەسەرکردنی هۆکارە بنچینەییەکان ئەبێت. لەکاتێکدا هەنێک کەیسی پەڵاگرای دووەمی  وڵامدانەوەیەکی باشیان هەیە بۆ وەرگرتنی نیاسین و نیکۆتینەماید لەڕێی دەمەوە یانیش لەڕێی خوێنهێنەرەوە. لەماوەی چاکبوونەوەی هەریەک لە پەڵاگرای سەرەتایی یان دووەمی، گرنگە کە برینەکان و لیری پێست بە شێداری بهێڵدرێتەوە و دووربێت لە تیشکی خۆر.


سەرچاوەکان



101 بینین