کاریگەرییەکانی نەمانی سوڕی مانگانە لەسەر جەستە و دەروون

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-04-22-17:04:00 - کۆدی بابەت: 12635
کاریگەرییەکانی نەمانی سوڕی مانگانە لەسەر جەستە و دەروون

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەرییەکانی نەمانی سوڕی مانگانە لەسەر جەستە و دەروون (بە ئینگلیزی: The effects of menstrual cycle stop on the body and mind، بە عەرەبی: آثار تتوقف الدورة الشهرية على الجسم والعقل) وەستانی سوڕی مانگانە دەکرێت کاریگەری لەسەر جەستە و دەروون جێبهێڵێت. چونکە وەستانی سوڕی مانگانە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی هۆرمۆنەوە دەبێت واتا گۆڕانگاری لە هۆرمۆنەکان ڕوودەدات و ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ڕوودانی گۆڕانکاری لە جەستە و دەروونی کەسەکەدا.

وەستانی سوڕی مانگانە چییە؟

وەستانی سوڕی مانگانە بەشێکی سروشتی و ئاساییە لە پرۆسەی بەتەمەنبوون. وەستانی سوڕی مانگانەدا ئەژمار دەکرێت دوای ئەوەی دوانزە مانگ بەبێ سوڕی مانگانە تێپەڕبوویت. لە ماوەی وەستانی سوڕی مانگانە ئەوە باوە کە نیشانەکانی وەک وشکبوونەوەی زێ و بروسکەی گەرم ئەزموون بکەیت.

ئایا وەستانی سوڕی مانگانە کاریگەری لەسەر خەو هەیە؟

هەندێک کەس لەوانەیە کێشەیان هەبێت لە خەوتن بە درێژایی شەو و دووچاری کەمخەوی ببن لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا. ئەمە دەکرێت کاریگەرییەکی لاوەکی ئاسایی بێت بۆ خودی وەستانی سوڕی مانگانە، یان لەوانەیە بەهۆی نیشانەیەکی دیکەی وەستانی سوڕی مانگانەوە بێت. بروسکەی گەرم یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی بێخەوی شەوان لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا.

هەموو ئەم هۆکارانە دەتوانن دەستێوەردان بکەن لەسەر ژیان و تەنانەت ببنە هۆی گرژی لە پەیوەندییدا. جگە لەم گۆڕانکارییانە، کەمبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجین لە جەستەدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەی خوێن بۆ زێ. ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی وشکبوونەوەی زێ. کاتێک بڕێکی گونجاوی شێداری نەبێت لە زێدا، هەروەها دەکرێت ببێتە هۆی پەیوەندی جووتبوونی ئازاربەخش.

مەترسە لە قسەکردن لەگەڵ دابینکەری تەندروستی دەربارەی هەر کەمبوونەوەیەک کە ئەزموونی دەکەیت لە کاتی جووتبووندا. پزیشک گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنەکان دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات هەست بە باشتر بوون بکەیت. بۆ نموونە، دەتوانیت چارەسەری وشکبوونەوەی زێ بکەیت بە دەرمانی سەرووی کۆنترۆڵ (OTC)، تواوەی ئاو یان چەورکەرەوەی سیلیکۆن. هەروەها دابینکەری چاودێری تەندروستی دەتوانێت ڕەچەتەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین یان نا ئیسترۆجینی بنووسێت بۆ چارەسەرکردنی شانەی زێ. ئەوان دەتوانن ئەمە بنووسێت لە شێوەی ژەمێکی کەمی کرێم، حەب یان ئەڵقەی زێ.

ئایا هەموو ئەو کەسانەی سوڕی مانگانەیان وەستاوە ئارەزووی سێکسیان کەم دەبێتەوە؟

هەموو کەسێک ئارەزووی سێکسی کەم نابێتەوە. لە هەندێک حاڵەتدا، تەواو پێچەوانەیە. لەوانەیە ئەمە لەبەر ئەوە بێت کە ئافرەت چیتر ترسی لە دووگیانی نییە. بۆ زۆرێک، ئەمە لەوانەیە ڕێگەیان پێدەدات چێژ لە سێکس وەربگرن بەبێ ئەوەی نیگەرانی پلانی خێزانی بن. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا گرنگە کە کۆندۆم بەکاربهێنیت لە کاتی سێکسدا ئەگەر لە پەیوەندی لەگەڵ یەک ئافرەتدا نەبیت (ئەوانەی دوو ژنیان هەیە). چونکە پێویستە خۆت بپارێزیت لە هەوکردنە گوازراوە سێکسییەکان (STIs).

ئایا وەستانی سوڕی مانگانە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش؟

دەکرێت گۆڕانی هۆرمۆن بتوانێت کاریگەری لەسەر کێش هەبێت. بۆ نموونە، لەوانەیە دەست بکەیت بە دابەزاندنی ماسولکەکانت کاتێک پیر دەبیت، کە لەوانەیە ئەمەش کاریگەری لەسەر چۆنیەتی زیادبوونی کێشی جەستەت هەبێت.

ئایا وەستانی سوڕی مانگانە کاریگەری لەسەر تەندروستی ددانەکان و تەندروستی دەم هەیە؟

بەڵێ ددانەکان و پوک ئەگەری تووشبوونیان بە گۆڕانکاری هۆڕمۆنی هەیە کە لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا ڕوودەدات. ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی نیشانەی بەرچاو وەک وشکبوونی دەم یان هەستیاربوونی ددانەکان و پوک. ئەمە دەکرێت مەترسی تووشبوون بە پوکانەوەی ددان یان هەوکردنی پوک زیاد بکات.

ئایا وەستانی سوڕی مانگانە کاریگەری لەسەر چاوەکان هەیە؟

بەڵێ یەکێک لە نیشانەکانی قۆناغی وەستانی سوڕی مانگانە بریتییە لە وشکبوونی چاو.

ئایا دەکرێت سوڕی مانگانە ببێتە هۆی گەشەی موو لە دەموچاودا؟

بەڵێ، گەشەی موو لە دەموچاو دەتوانێت گۆڕانکارییەک بێت پەیوەست بە سوڕی مانگانەوە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لەم کاتەدا تێستێسترۆن بە ڕێژەیەکی ڕێژەیی بەرزترە لە ئیسترۆجین. ئەگەر مووی دەموچاو ببێتە کێشە بۆت، بەکارهێنانی مۆم یان بەکارهێنانی لابەری موو دەکرێت بژاردە بێت.

ئایا کاتێکی سەخت هەیە بۆ تەرکیزکردن و لەبیرکردنی وەک بەشێکی ئاسایی لە وەستانی سوڕی مانگانە؟

بەداخەوە، تەرکیزکردن و کێشەی بچووکی بیرەوەری دەتوانێت بەشێکی ئاسایی وەستانی سوڕی مانگانە بێت. هەرچەندە ئەمە بەسەر هەموو کەسێکدا ڕوونادات، بەڵام دەکرێت ڕووبدات. ئەگەر کێشەی یادەوەریت هەیە لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە پەیوەندی بکە بە پزیشکەوە. چەند چالاکییەک بۆ بەهێزکردنی مێشک و یارمەتیدەرن بۆ نوێکردنەوەی یادەوەریت. ئەم چالاکییانە دەکرێت ئەمانەی تێدا بێت:

  • ئەنجامدانی چالاکی تێکەڵکردنی وشەکان و چالاکییە گەشەپێدەرە دەروونییەکانی تری وەک خوێندنەوە و ئەنجامدانی چالاکی بیرکاری.
  • کەمکردنەوەی ڕاهێنانە ناچالاکەکان وەک سەیرکردنی تەلەفزیۆن.
  • ڕاهێنان کردنی زۆر.

ئایا هیچ گۆڕانکارییەکی دیکەی هەستیاری هەیە کە دەکرێت لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا ڕووبدات؟

وەستانی سوڕی مانگانە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانی هەستی جۆراوجۆر، لەوانە:

  • نەبوونی پاڵنەر و زەحمەتی تەرکیزکردن.
  • دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، گۆڕانی مەزاج و گرژی.
  • توند و تیژی.

هەموو ئەم گۆڕانکارییە هەستییانە دەتوانن لە دەرەوەی قۆناغی وەستانی سوڕی مانگانە ڕوو بدەن. لەوانەیە بە درێژایی ژیانت ئەزموونی هەندێکیانت کردبێت.

دەکرێت لەم کاتانەدا دابینکەری چاودێری تەندروستی بتوانێت دەرمانێک بنووسێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات (چارەسەری هۆرمۆنی یان دژە خەمۆکی). هەروەها لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی بزانیت کە ناوێک هەیە بۆ ئەو هەستانەی کە ئەزموونی دەکەیت. گروپەکانی پاڵپشتی و ڕاوێژکاری ئامرازێکی بەسوودن کاتێک مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییە هەستییەکان دەکەن لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا.

چۆن وەستانی سوڕی مانکانە کار دەکاتە سەر کۆنترۆڵی میزکردن؟

بەداخەوە، کێشەکانی کۆنترۆڵکردنی میزکردن باون بۆ ئەو کەسانەی کە بە قۆناغی وەستانی سوڕی مانگانەدا تێدەپەڕن. چەند هۆکارێک هەن کە ڕوونیدەکەنەوە بۆچی ئەمە ڕوودەدات، لەوانە:

  • ئیسترۆجین ڕۆڵی زۆر دەگێڕێت لە جەستەدا، لەوانە پاراستنی ناوپۆشی میزڵدان و میزەڕۆ بە تەندروستی.
  • ماسولکەکانی حەوز، ئەوانەش پشتگیری ئەو ئەندامانە دەکەن کە لە حەوزدان وەکوو میزڵدان و زێ. بە درێژایی ژیان ئەم ماسولکانە وەکرێت لاوازبن. ئەمە لەوانەیە لە کاتی دووگیانی و منداڵبوون و زیادبوونی کێش ڕووبدات. کاتێک ماسولکەکان لاواز بوون، دەتوانیت ئەزموونی کۆنتڕۆڵنەکردنی میز بکەیت.

ئایا وەستانی سوڕی مانگانە دەبێتە هۆی خەمۆکی؟

بەڵێ، چەند هۆکارێکی پەیوەندیدار بە وەستانی سوڕی مانگانە دەتوانن ببنە هۆی خەمۆکی. جەستە لە کاتی سوڕی مانگانەدا زۆر گۆڕانکاری بەسەردا دێت. گۆڕانکارییەکی زۆر هەیە لە ئاستی هۆرمۆنەکان کە دەکرێت تەنانەت بە باشی نەخەویت بەهۆی بروسکە گەرمەکانەوە. هەروەها دەکرێت هەست بە گۆڕانی مەزاج بکەیت یان ترس و دڵەڕاوکێ لەم کاتەدا دەکرێت زیاتر ببن.

ئەگەر هەر نیشانەیەکی خەمۆکیت هەبوو، قسە لەگەڵ دابینکەری تەندروستی و پزیشک بکە. لە ماوەی گفتوگۆکەدا، دابینکەرەکەت دەربارەی جۆرە جیاوازەکانی چارەسەر قسەت بۆ دەکات هەروەها دڵنیابە لەوەی کە هیچ حاڵەتێکی دیکەی پزیشکی نییە کە بووبێتە هۆی خەمۆکیت.

ئایا دەکرێت ئۆرگازم هەبێت دوای وەستانی سوڕی مانگانە؟

بەڵێ، هێشتا دەتوانیت ئۆرگازمت (هەژین و لەرزینی جووتبوون یان ئاوهاتنەوە) هەبێت دوای وەستانی سوڕی مانگانە. لەوانەیە ئۆرگازم هەست بە سەختی بکات کاتێک دەگەیتە قۆناغی وەستانی سوڕی مانگانە، بەڵام هیچ هۆکارێکی فیزیکی نییە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لەوەی ئۆرگازم هەبێت.

ئایا دەتوانم دووگیان بم لە ماوەی وەستانی سوڕی مانگانە؟

ئەگەری دووگیانی لە دەست دەچێت کاتێک تۆ لە ماوەی دوای وەستانی سوڕی مانگانەیت بەڵام دەتوانیت دووگیان بیت لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا. ئەگەر ناتەوێت دووگیان بیت، پێویستە بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی جۆرێک لە حەبی کۆنترۆڵی منداڵبوون تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبیت لەوەی کە چوویتەتە قۆناغی دوای سوڕی مانگانە. لە باشترە لە کارمەندی تەندروستی بپرسیت پێش ئەوەی واز لە بەکارهێنانی دەرمانی ڕێگری لە منداڵبوون بهێنیت.


سەرچاوەکان



43 بینین