سوودەکانی ئاوی گوڵ بۆ جەستە

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-07-10-00:54:00 - کۆدی بابەت: 5817
سوودەکانی ئاوی گوڵ بۆ جەستە

ناوه‌ڕۆك

ئاوی گوڵ

ئاوی گوڵ ھەر لە کۆنەوە وەک بەرھەمی جوانکاری بەکارھێنراوە، و پێست جوانتر دەکات و بە کەرەستەیەکی جوانکاری سروشتی دادەنرێت و چەندین سوودی بۆ جەستە و پێست ھەیە، ئاوی گوڵ دەتوانرێت بە تەنیا بەکاربھێنرێت بەبێ زیادکردنی کەرەستەی دیکە وەک کەرەستەی جوانکاری، سوودیان ھەیە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە و کونیلەکانی پێستیان فراوانە.
ئاوی گوڵ لە گەڵای گوڵی جیاواز دروست دەکرێت، ھەروەھا بە شێوەیەکی سروشتی زەیتی خاوێنیان لێ دروست دەکرێت و بۆ بەکارھێنان دەشێت، وە زۆربەی ئەو ئاوی گوڵانەی لە بازاڕەكان دەفرۆشرێن لە زەیتی گوڵەکان دروست کراون، ھەروەھا چەندین پێکھاتەی کیمیایی و بۆنیان تێدەکرێت.

سوودەکانی ئاوی گوڵ 

  • ئاوی گوڵ ھیچ زیانێکی نییە، بەڵکو بەھۆی بوونی دژە ئۆکسید تێیدا پێست جوان و سپیتر دەکاتەوە، ھەروەھا پێستی دەست و ڕووخسار نەرم دەکات، و پێستی ڕووخسار توند و پاک دەکاتەوە و وای لێدەکات ھیچ کێشەیەکی نەبێت.
  • لە چەندین پێکھاتەی سروشتیدا بەکاردەھێنرێت، بۆ چارەسەرکردن و پاراستنی پێست و ڕزگارکردنی لە سوربوونەوە و ھەر جۆرێکی ھەستیاری.
  • لە چەندین کرێم و کەرەستەی جوانکاریدا بەکاردەھێنرێت، بەھۆی تایبەتمەندییە دژەھەوکردنەکەی، هەروەها ھێمنکەرەوەیەکە بۆ پێست و یامەتیدەرە لە درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری.
  • چاوەکان پاکدەکاتەوە و پێکھاتەی لێ دروست دەکرێت بۆ شۆردنی چاوەکان، هەروەها بەکاردێت بۆ نەھێشتنی ڕەشایی و ھەڵئاوسانی ژێر چاوەکان.
  • ئاوی گوڵ بەکاردەھێنرێت بۆ پاراستنی پێست لە تیشکی زیانبەخشی خۆر، ئەمەش بە بەکارھێنانی لۆکە و کردنییە نێو ئاوی گوڵەکەوە و لەسەر ڕووخسار بەکاردەھێنرێت پێش چوونە بەر تیشکی خۆر، ھەروەھا تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ ئاودا و بەیانیان دەخورێتەوە بۆ سپی کردنەوەی پێست، لەگەڵ سێ قەترە لە زەیتی بادەم تێکەڵ دەکرێت بۆ لابردنی پەڵە لەسەر پێست، ھەروەھا بەکاردەھێنرێت بۆ چارەسەرکردنی سووتاوی و برین و ھەوکردنی پێست، و لەگەڵ کەوچکێک لە سرکەی سێو تێکەڵ دەکرێت بۆ لابردنی پەڵە.
  • ئاوی گوڵ لەگەڵ ئاوی لیمۆ پێکەوە بەکاردەھێنرێت بۆ باشترکردن و لابردنی زیپکەی ڕووخسار، هەروەها لە دروستکردنی ماسکی سروشتیدا بەکاردەھێنرێت و وەک شامپۆ (غسولێک) بۆ قژ بەکاردەھێنرێت لەکاتی خۆشوشتندا، وە قژ جوانتر دەکات و بۆنێکی خۆشی پێدەبەخشێت.
  • وەک بۆنێک بۆ جەستە بەکاردەھێنرێت بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ کوپێک ئاودا و پژاندنی بە جەستەدا، هەروەها بۆنی جەستە خۆش دەکات و نەرمی پێدەبەخشێت.
  • دەتوانرێت ئاوی گوڵ بەکاربھێنرێت لە دروستکردنی شیریندا، ھەروەھا بە ڕێژەیەکی کەم دەکرێت بەسەر پاقلاوە و کێک و ساردەمەنی و چەندین جۆری دیکەی شیرینی بۆ خۆشکردنی تامەکەی، هەروەها بەهەمانشێوە دەکرێتە نێو چاییەوە بۆ خۆشکردنی تامەکەی. 
  • ئاوی گوڵ بەکاردەھێنرێت بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی و پەستانی دەروونی، لەڕێگەی بەکارھێنانی لەکاتی گەرماودا.
  • نیشانەکانی زەھایمەر کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئاوی لیمۆ بە نەعنا تێکەڵ دەکرێت و یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی ھەرس و قەبزی توند.
  • دەرکەوتووە تایبەتمەندیەکانی ئاوی گوڵ دژە بەکتریان و یارمەتیدەرە لە زوو چاکبوونەوەی برین، برینەکە بە خاوێنی دەهێڵێتەوە و بەرگری جەستە زیاد دەکات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی.
  • ئاوی گوڵ یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی ھەندێک کێشەی چاو، وەک وشکبوونەوە و ھەوکردنی ژێر پێڵووی چاو، بە بەکارھێنانی وەک قەترە، ھەروەھا یارمەتی فەرمانەکانی مێشک دەدات، و چەندین تایبەتمەندی ھەیە و باری دەروونی باش دەکات، و توانای خەوتن باشتر دەکات.

سوودەکانی ئاوی گوڵ لەکاتی ھەوکردنی قوڕگ

  • ئاوی گوڵ چارەسەری ھەوکردنی قوڕگ دەکات، بەھۆی بوونی تایبەتمەندییە دژە ھەوکردنەکەی، کە یارمەتی ھێورکردنەوەی شانەکانی قوڕگ دەدات.
  • یارمەتیدەرە لە کرداری ھەرس کردن، ئەوەش بەھۆی کاریگەریەکەی لە زیادکردنی ئەو دەردراوە زەردەی کە کێشەکانی کۆئەندامی ھەرس چارەسەر دەکات.
  • بۆنی ئاوی گوڵ یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی سەرئێشە و نەخۆشی شەقیقە و بەم چارەسەرە دەوترێت چارەسەر بە بۆن، هەروەها ماندوویی کەمدەکاتەوە ئەگەر بۆنەکەیت ھەڵمژی و لەسەر جل بەکارتھێنا، یان لەسەر نێوچاوان داتنا. 
  • ئاوی گوڵ دڵەڕاوکێی ئەو نەخۆشانە کەم دەکاتەوە کە پێویستیان بە شۆردنی گورچیلە هەیە.
  • ھەروەھا ددانەکان بەھێز دەکات و ئازاری ھەوکردنی ددان کەم دەکاتەوە و وەک غسولێک بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم بەکاردەھێنرێت.


سەرچاوەکان



1095 بینین