فلیپین

له‌لایه‌ن: - سەنا محێدین - به‌روار: 2022-04-13-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8240
فلیپین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

وڵاتی فلیپین (بە ئینگلیزی: Philippines)، دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا و ڕۆژئاوای زەریای هێمن، لە ٧١٠٠ دوورگە پێکدێت، وڵاتەکە بە سیستمی دەستووری کۆماری بەڕێوەدەبرێت و ساڵانە لە ١٢ی مانگی حوزەیران ئاهەنگی سەربەخۆیی دەگێڕێت، لە ساڵی ١٨٩٨ـەوە ئەو وڵاتە لەژێر داگیرکارییەکانی وڵاتی ئیسپانیا سەربەخۆیی وەرگرتووە، فلیپین لە مێژووی خۆیدا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک داگیرکاری بووەتەوە وەکوو داگیرکاری ئیسپانی و بەریتانی و ژاپۆنی، دوورگەکانی فلیپین هەتا ڕوودانی جەنگی جیهانی دووەم لەژێر داگیرکاری وڵاتی بەریتانیا مایەوە، وڵاتەکە لە بەریتانییەکانەوە زمانی ئینگلیزی و هەندێک کاریگەری بە ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی بۆ ماوەتەوە.

ناو

وڵاتی فلیپین ئەم ناوەی لە پاشای وڵاتی ئیسپانیا پاشا فلیپی دووەم وەرگرتووە، مێژووی ناونانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥٢٤ زایینی کە زانایی ئیسپانیی Ruy López de Villalobos دوورگەکانی لیتە و ساماری بە ناوی شازادەی ئەوکاتی ئیسپانیا شازادە ئەستۆریاسەوە ناولێنا فلیپیناس، وڵاتەکە بە درێژایی مێژوو ناوگۆڕینی زۆری بەخۆیەوە بینیوە کە یەکەمجار لە دوای شۆڕشی فلیپین بوو، کە کونگریس مالولۆس بڕیاری دا کۆماری فەڕمی وڵاتی فلیپین دروست بکات و لە ماوەی دەسەڵاتداریی داگیرکاری ئەمەریکادا ناوی فلیپین بەسەر ئەو دوروگانەدا سەپێنرا و ناوەکەش هەتا ئێستا بە جێگیری ماوەتەوە.

جوگرافیای وڵاتی فلیپین

وڵاتی فلیپین دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا لەسەر سنووری ڕۆژئاوای زەریای هیندی، لەنێوان هێڵی درێژیی و پانی ١١.٨٧٢٨ پلە لە باکوورەوە و ١٢٢.٨٦١٣ پلە لە ڕۆژهەڵاتەوە، سنووری ئاوی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی چین، تایوان، مالیزیا، ئەندەنووسیا ،ڤێتنام، ژاپۆن و بالاو هەیە.

کەشوهەوا

کۆمەڵە دوورگەکانی فلیپین دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی گێژە لووکەکانی زەریای هێمن، زۆربەی جار ڕووبەڕووی بای وەرزی سارد دەبێتەوە، هەڵکردنی بای وەرزی باشووری ڕۆژاوا دەبێتە ھۆی باران و لافاوی زۆر بەڵام لەکاتی هەڵکردنی با لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە ئاسمان بە ساماڵی دەردەکەوێت، بەدرێژایی وەرزی باران بارین ئەگەری ڕوودانی لافاو لە پایتەختی فلیپین هەیە، هەروەها تەم لە نێوان مانگەکانی ئۆکتۆبەر و تشرینی دووەمدا شاری سیبۆی فلیپین داگیر دەکات. کەشوهەوای گەرم لە وەرزی هاویندا وڵاتەکە دەگرێتەوە و زۆربەی جاریش پلەی گەرما زۆر بەرز دەبێتەوە.

ئایین

نزیکەی سێ چارەکی خەڵکی فلیپین پەیڕەوی ئایینی مەسیحی کاسۆلیکی دەکەن و ٪١٠ـی خەڵکی فلیپین پەیڕەوی ئاینزاکانی تری مەسیحییەت دەکەن و مسوڵمانەکانی فلیپین ٪٥ـي دانیشتوان پێکدەھێنن و لە دوورگەکانی باشوور دەژین، هەروەها بەشێکی زۆر کەمی دانیشوانەکەی پەیڕەوی ئایینی بوزی و ئایینە ناوچەییەکان دەکەن.

پایتەخت

شاری مانێلا بە پایتەختی ڕەسمیی وڵاتی فلیپین دادەنرێت، تەنها ١٣ مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، هەروەها ڕێژەی دانیشتوانی دەگاتە ١٠,٤٤٤,٥٢٧ کەس لە ڕووی چڕی دانیشتووانەوە بە چڕترین شاری وڵاتەکە دادەنرێت.

ڕووبەر

وڵاتی فلیپین لە زیاتر لە ٧١٠٠ دوورگەی سەربەخۆ پێکدێت و بە دووەم گەورەترین کۆمەڵە دوورگە دادەنرێت لە سەر ڕووی زەوی. کۆی ڕووبەری ئەم دوورگانە دەگاتە نزیکەی ٣٠٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە، ڕێژەی دانیشتوانی وڵاتەکە دەگاتە ١٠١,٥٣٨,٩٠٠ کەس بەپێی داتاکانی ساڵی ٢٠١٥.

زمان

خەڵکی وڵاتی فلیپین بە ١٧١ زمانی زیندوو قسە دەکەن. زۆرینەی ئەو زمانانە لە دوورگەی پورینۆ بەکاردەهێنرێت و لە ساڵی ١٩٨٧ دەستووری وڵاتی فلیپین زمانی فلیپینی و ئینگلیزی بە زمانی سەرەکی وڵاتەکە دانا، زمانی فلیپینی پێی دەگوترێت زمانی تاگالوگ کە لە مانێلای پایتەخت و هەندێک ناوچەی دەوروبەری قسەی پێ دەکرێت.

شارەکانی

وڵاتی فلیپین لەڕووی کارگێڕییەوە بۆ چەند شارێک پۆلێن دەکرێت و لە گەورەترین شارەکانیشی:

  • شاری کیزۆن: زیاتر لە ٢٫٦٧٨٫٤٥٠ کەس لەم شارەدا نیشتەجێن، و میترۆ مانێلا بە پایتەختی دادەنرێت.
  • شاری مانێلا: ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ١,٦٦٠,٧١٣ کەس و شاری سیبۆن پایتەختییەتی.
  • شاری کالۆکان: ژمارەی دانیشتوانی ١,٣٧٨,٨٥٦ کەسە و پایتەختەکەشی شاری دافاوە.
  • شاری دافاو: ژمارەی دانیشتوانی ١,٣٦٣,٣٣٧ کەس لێی نیشتەجێن.

دیمۆگرافیا

فلیپین لەڕووی چڕی دانیشتوانەوە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزبەندی ۱۲ـەیەمین وڵاتدایە، کە ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ٩٢ ملیۆن کەس لەگەڵ زیاتر لە ١١ ملیۆن فلیپینی کە لە وڵاتەکەدا نین و لەوڵاتانی تری جیهان پەنابەرن. زۆرینەی هەرەزۆری دانیشتوان دەکەونە مانێلای پایتەخت و دوورگەی لۆزۆن. تەنها لە پایتەختدا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس دەژین.


سەرچاوەکان



719 بینین