دوای تەمەنی سی ساڵی نابێت ئەم خواردنانە بخورێن

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-03-20:45:00 - کۆدی بابەت: 10136
دوای تەمەنی سی ساڵی نابێت ئەم خواردنانە بخورێن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دوای تەمەنی سی ساڵی نابێت ئەم خواردنانە بخورێن (بە عەرەبی: بعد سن الثلاثين يجب عدم تناول هذه الأطعمة، بە ئینگلیزی: After the age of thirty, these foods should not be eaten)، خواردنی ناتەندروست لە هەر تەمەنێکدا بێت هەر ناتەندروستە، بەڵام دوای تەمەنی سی ساڵی جەستە کەمتر دەتوانێت خۆی لە زیانەکانی خواردنە خراپەکان لابدات، دەکرێت تێبیینی ئەوەت کردبێت هەندێک خواردن زیاتر کێشەت بۆ دروست بکەن کە دەچیتە ئەو تەمەنەوە.

خواردنەکان

  1. ماستی تامدار: ئاسایی ماست لە بەفرگردا دادەنێین و ئەمەش تەندروستە، بەڵام ئەو ماستانەی کە تامیان تێکراوە بڕی ٤٧ گرام شەکریان تێدەکرێت، لەجیاتی ئەوە ماستێک بکڕە کە خۆماڵی بێت و تامی تێنەکرابێت تاوەکوو لە خواردنی شەکر بەدووربیت.
  2. ماسی بەستوو: ٪٧٠ـی بازاڕەکان ماسی بەستوویان هەیە، بەڵام ئەو گۆشتانە ناتەندروستن، ماسییەکان خواردنی دژە بەکتریان دەدرێتێ یاخود گۆشتەکە ماددەی پارێزەریان تێدەکرێت، بۆیە باشترە ماسی فرێش بخۆیت.
  3. خواردنی گەنم: دەکرێت کاتێک گەنج بوویت تەنیا نانی گەنمت خواردبێت. بەڵام ئێستا گەورەبوویت دەبێت لێی دوور بکەویتەوە، پێکهاتەکانی ناو نانی گەنم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و نانی گەنم ڕیشاڵی کەمی تێدایە، تاکوو تەمەنیشت زیاتربێت ماددەی ڕیشاڵی زیاترت پێویستە بۆ ئەوەی سیستمی هەرست بەباشی کاربکات.
  4. شەربەتی میوە: کاتێک منداڵ بوویت دەکرێت هەموو رۆژێک لەگەڵ ژەمەکاندا شەربەتی میوەت خواردبێتەوە، بەڵام دەکرێت بە گەورەییش ڕات وابێت کە گوایە شەربەتی میوەش تەندروستە، کاتێک شەربەت لە میوە دروست دەکرێت هەموو ماددە ڕیشاڵییە گرنگەکانی تێدا نامێنێت، ماددە ڕیشاڵییەکان کۆنتڕۆڵی شەکری ناو خوێن دەکەن، بۆیە کە بە شەربەت دەخورێتەوە ئەوا هەموو شەکرەکە ڕاستەوخۆ وەردەگریت.
  5. کارە هەویرییەکانی ناوبازاڕ: کارە هەویریەکان کە لە ماڵدا دروستدەکرێن خۆت دڵنیایت لە پێکهاتەکەی و دەتوانیت کۆنتڕۆڵی پێکهاتەکانی بکەیت، بەڵام ئەو خۆراکانەی لە بازاڕ و مارکێتەکان هەیە و ئامادە دەکرێت، لەوانەیە ڕۆنی زۆریان تێبکرێت و نەزانیت پێکهاتەکانی چین.


سەرچاوەکان



195 بینین