نەخۆشیی جووڵە چییە؟

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2024-03-24-15:36:00 - کۆدی بابەت: 12289
نەخۆشیی جووڵە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نەخۆشیی جووڵە (بە ئینگلیزی: motion sickness) ئەم نەخۆشییە کاتێک ڕوودەدات کە مێشک ناتوانێت هەست بەو زانیاریانە کە لە چاو، گوێ و جەستەوە بۆی دەگوازرێتەوە بکات. جووڵەی زۆر لە سەیارەدا، فڕۆکە و بەلەم دەبنە هۆی هەستکردن بە دڵتێکچوون و هەندێک کاتیش ڕشانەوە. هەستکردن بە نەخۆشی لە فڕۆکەدا، لە ئۆتۆمبێلدا یان لە دەریادا بریتییە لە نەخۆشیی جووڵە.

ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن

ژنان و منداڵانی تەمەن دوو بۆ ١٢ ساڵ زۆرترین ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ئەم نەخۆشییە تووشی هەموو کەسێک بێت.

ئەو هۆکارانەی مەترسی تووشبوون زیاد دەکەن:

  • مێژووی خێزانی نەخۆشیی جووڵە
  • بەکارهێنانی دەرمان بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی
  • هەبوونی کێشە لە گوێی ناوەدا
  • سوڕی مانگانە
  • هەستکردن بە ئازار لە نیوەی سەردا
  • نەخۆشیی پارکینسۆن
  • دووگیانی

هۆکار

مێشک نیشانەکان لە بەشەکانی هەستکردن بە جووڵەی جەستە چاوەکان، گوێیەکانی ناوەوە، ماسولکەکان و جومگەکان وەردەگرێت. کاتێک ئەم بەشانە زانیاری ناڕێک بۆ مێشک دەنێرن، مێشک ناتوانێت هەست بکات ئایا کەسەکە لە بارودۆخێکی جێگیرە یان دەجووڵێت.

بۆ نموونە لەناو ئۆتۆمبێلدا:

  • چاوەکان درەختەکان دەبینن کە بەلایاندا تێپەڕ دەبیت و جووڵە تۆمار دەکەن.
  • هەستی جووڵەکردن لە گوێی ناوەوەدا.
  • ماسولکەکان و جومگەکان هەست دەکەن هێشتا کەسەکە دانیشتووە.
  • مێشک ناتوانێت ئەم ئاماژە نێردراوانە لێک بداتەوە.

هەندێک جووڵە هەستکردن بەم حاڵەتە زیاد دەکەن، ئەو جووڵانەش بریتین لە:

  • پاسکیلسواری
  • خوێندنەوە لە کاتی جووڵەدا
  • خوێندنەوە لەناو بەلەمدا، سەیارە، پاس، شەمەندەفەر یان فڕۆکە.
  • یاری ڤیدیۆیی یان فیلم.

نیشانەکان

ئەم حاڵەتە لەناکاو ڕوودەدات. ڕەنگە کەسەکە هەست بە باشی بکات و لەناکاو هەست بەم نیشانانە بکات:

دەستنیشانکردن

پزیشک لەبارەی نیشانەکان کە نەخۆشەکە هەیەتی پرسیار دەکات، یان پشکنینی جەستەیی بۆ چاو و گوێیەکان ئەنجام دەدات.

ڕێگریکردن

  • خواردن و خواردنەوە: ئاو خواردنەوەی زۆر، هەڵبژاردنی خواردنی چەوری کەم و نیشاستە پێش گەشتکردن. خۆت لە خواردنی قورس بەدوور بگرە، چەوری زۆر، ترشی کە ئازار بۆ گەدە دروست دەکەن. نەخواردنی جگەرە و کحول.
  • هەوای ڕاستەوخۆ: باشترە لە ئۆتۆمبیلدا پەنجەرەکان کراوە بن.
  • بەکارنەهێنانی مۆبایل و نەخوێندنەوی کتێب لە ئۆتۆمبیلدا.
  • ئەگەر گونجاو بوو چاوەکانت دابخە.
  • لەسەر کورسی سەرنشینی پێشەوە دابنیشە.

لەم کاتانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت:

  • کاتێک ڕشانەوەی بەردەوام هەبێت
  • هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشیی جووڵە، کاتێک کەسەکە ناجووڵێت.
  • نیشانەکانی وشکبوونەوە.

هەندێک دەرمان هەن کە دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی جووڵە بەکاربێت، بەڵام هەندێک لەم دەرمانانە بۆ منداڵان گونجاو نین و پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت. دەرمانەکانی تایبەت بەم نەخۆشییە بەشێوەیەکی ئاسایی دەبنە هۆی ئەوەی منداڵەکان خەویان لێ بکەوێت، بەڵام هەندێک کات کاریگەریی پێچەوانەی دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکان زۆر چالاک ببن. هەر بۆیە پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکدا ئەم جۆرە دەرمانانە وەربگیرێت.

یەکێک لە دەرمانەکانی تایبەت بەم نەخۆشییە بریتییە لە سکۆپۆڵامین (scopolamine) ڕێگری لە دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە دەکات. جۆری یەکەمیان کە بەشێوەی لەزگەیە، سکۆپۆڵامین دەدرێت لەپشتی گوێ بۆ ماوەی چوار کاتژمێر پێش دەستکردن بە گەشت. دوای سێ ڕۆژ لەزگەکە لادەبرێت و لەزگەی نوێ دووبارە بەکاردێت. ئەم چارەسەرە دەبێتە هۆی هەستکردن بە وشکبوونەوەی دەم. جۆری دووەمیان بەشێوەی دەرمان وەردەگیرێت.


سەرچاوەکان



58 بینین