لە چ تەمەنێک بەدواوە سوڕی مانگانە دەوەستێت؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-04-21-23:41:00 - کۆدی بابەت: 12616
لە چ تەمەنێک بەدواوە سوڕی مانگانە دەوەستێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لە چ تەمەنێک بەدواوە سوڕی مانگانە دەوەستێت؟ (بە ئینگلیزی: At what age does the menstrual cycle stop؟، بە عەرەبی: في أي عمر تتوقف الدورة الشهرية؟) وەستانی سوڕی مانگانە، نەمانی سوڕی مانگانە، کۆتایی هاتنی سوڕی مانگانە یان هاتنی تەمەنی نائومێدی ئافرەتان بریتییە لەو کاتەی کە ئافرەتێک بۆ ماوەی دوانزە مانگ لەسەر یەک بەبێ سوڕی مانگانە بووە. وەستانی سوڕی مانگانە بەشێکی سروشتییە لە بەتەمەنبوون و نیشانەی کۆتایی هاتنی توانای وەچە خستنەوەیە. بە تێکڕا لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا ڕوودەدات.

وەستانی سوڕی مانگانە چییە؟

ئەو کاتەی کە دوانزە مانگی لەسەر یەک بەبێ سووڕی مانگانە تێدەپەڕێت. ئەو کاتەی کە دەبێتە هۆی وەستانی سوڕی مانگانە پێی دەوترێت Perimenopause واتا ماوەی پێش وەستانی سوڕی مانگانە. ئەمە کاتێکە کە ژنان دەست دەکەن بە گواستنەوە بۆ ماوەی وەستانی سوڕی مانگانە لەوانەیە گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانەدا تێبینی بکەن یان نیشانەی لەناکاوی بروسکەیان هەبێت (لە توخمە ئەندامەکان).

ئەو سێ قۆناغەی وەستانی سوڕی مانگانە چین؟

وەستانی سوڕی مانگانە بریتییە لە کۆتایی هەمیشەیی سوڕی مانگانە کە لە ئەنجامی هیچ جۆرە چارەسەرێکی پزیشکیەوە ڕوونادات بەڵکو خۆی وەکو بەشێک لە سروشتی ئافرەت ڕوودەدات. ئەم پرۆسەیە لە سێ قۆناغدا ڕوودەدات:

ماوەی پێش وەستانی سوڕی مانگانە: کە دەتوانێت هەشت بۆ دە ساڵ پێش وەستانی سوڕی مانگانە دەست پێبکات کاتێک هێلکەدانەکان بەرە بەرە ئیسترۆجینی کەمتر بەرهەم دەهێنن. بە گشتی کاتێک دەست پێدەکات کە ئافرەت لە تەمەنی چل ساڵیدایە. ماوەی پێش وەستانی سوڕی مانگانە بەردەوام دەبێت هەتا کاتی وەستانی سوڕی مانگانە، ئەو کاتەی کە هێلکەدانەکان واز لە دەردانی هێلکە دەهێنن. لە ماوەی یەک بۆ دوو ساڵی پێش وەستانی سوڕی مانگانە کەمبوونەوەی ئیسترۆجین خێراتر دەبێت. لەم قۆناغەدا، زۆر کەس لەوانەیە نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانەیان هەبێت. بەڵام لەم کاتەدا هێشتا سووڕی مانگانە هەیە و ئافرەتەکە دەتوانیت دووگیان ببیت.

وەستانی سوڕی مانگانە: ئەمە ئیتر ئەو قۆناغەیە کە سوڕی مانگانە وەستاوە و کۆتایی هاتووە. لەم قۆناغەدا هێلکەخانەکان دەوەستن لە دەردانی هێلکە و هەروەها دەوەستن لە دروستکردنی زۆربەی ئیسترۆجینەکانیان. پزیشکێکی تەندروستی دەستنیشانی وەستانی سوڕی مانگانە دەکات کاتێک بۆ ماوەی ١٢ مانگ بەبێ سوڕی مانگانە دەبیت.

ماوەی دوای وەستانی سوڕی مانگانە: ئەو ماوەیەیە کە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو سوڕی مانگانەت وەستاوە و نەماوە. لەم قۆناغەدا نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگی دەکرێت باشتر بێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک کەس بەردەوامن لە ئەزموونی نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە بۆ ماوەی دە ساڵ یان زیاتر دوای ئەوەی سوڕی مانگانەیان وەستاوە. لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجین، ئەو کەسانەی لە قۆناغی دوای وەستانی سوڕی مانگانەن مەترسی تووشبوونیان بە چەند نەخۆشییەکی تەندروستی زیاترە وەک نەخۆشی ئێسک و نەخۆشی دڵ.

تەمەنی ئاسایی چەندە بۆ وەستانی سوڕی مانگانە؟

تێکڕای تەمەنی وەستانی سوڕی مانگانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ٥١ ساڵە. لەگەڵ ئەوەشدا، ماوەی پێش وەستانی سوڕی مانگانە بە زۆری لە ناوەڕاستی تەمەنی چل ساڵیدا دەست پێدەکات.

نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە چین؟

چەند نیشانەیەک هەیە کە دەکرێت مانای ئەوە بێت کە ماوەی پێش وەستانی سوڕی مانگانە دەستیپێکردووە. لەوانەیە لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا تووشی هەندێک یان هەموو ئەم نیشانانە ببیت:

  • بڵێسە و بروسکەی لەناکاوی گەرم هەروەها بە گۆڕانی لوولەکانی خوێنیش ناسراوە (هەستێکی گەرمی لەناکاو کە بەسەر جەستەدا بڵاودەبێتەوە).
  • ئارەقی شەوانە و بروسکەی سارد
  • وشکبوونەوەی زێ کە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی لەکاتی جووتبوون.
  • زۆربوونی میزکردن.
  • زەحمەتی خەوتن.
  • گۆڕانی هەستی (هەستیاربوون، گۆڕانی دەروون یان خەمۆکی سووک)
  • وشکبوونی پێست، وشکبوونی چاو یان وشکبوونی دەم.
  • نەرمبوونی مەمک.
  • خراپبوونی کۆنیشانە پێش وەستانی سوڕی مانگانە (PMS).
  • ئەو ماوانەی سوڕی مانگانە کە ناڕێکن و زۆرتر یان کەمترن لە ئاسایی.

هەندێک کەس دەکرێت ئەزموونی ئەم نیشانانەش بکەن:

  • دڵە کوتێ
  • سەرئێشە
  • ئازاری جومگە و ماسولکەکان
  • گۆڕانکاری لە ئارەزووی جووتبوون
  • زەحمەتی تەرکیز یان کەمبوونەوەی بیرەوەری (زۆرجار بە شێوەیەکی کاتی)
  • زیادبوونی کێش
  • لەدەستدانی قژ یان تەنکبوونی قژ

گۆڕانکاری لە ئاستی هۆرمۆنەکاندا دەبێتە هۆی ئەم نیشانانە هەندێک کەس لەوانەیە نیشانەی توندتری وەستانی سوڕی مانگانەیان هەبێت، لە کاتێکدا هەندێکی تریان نیشانەی سووکیان هەیە. هەموو کەسێک هەمان ئەو نیشانانەی نییە کە لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە دەکرێت دروستببن.

باشترە پەیوەندی بکەیت بە دابینکەری چاودێری تەندروستی ئەگەر دڵنیا نیت لەوەی کە نیشانەکانت پەیوەندییان هەیە بە وەستانی سوڕی مانگانەوە یان نەخۆشییەکی تری تەندروستییە.

بۆچی وەستانی سوڕی مانگانە ڕوودەدات؟

کاتێک کە وەستانی سوڕی مانگانە بە شێوەیەکی سروشتی ڕوودەدات، ئەوە بەشێکی ئاساییە لە بەتەمەنبوون. وەستانی سوڕی مانگانە بە ساڵێکی تەواو بەبێ خوێنبەربوونی مانگانە پێناسە دەکرێت، لە نەبوونی هیچ نەشتەرکارییەک یان حاڵەتێکی پزیشکی کە دەکرێت ببێتە هۆی وەستانی خوێنبەربوون وەک کۆنترۆڵی هۆرمۆنی لەدایکبوون، چارەسەری تیشکدانەوە یان نەشتەرکاری لابردنی هێلکەدان.

لەگەڵ تەمەندا، سوڕی زاوزێکردن دەست دەکات بە خاوبوونەوە و ئامادەکاری دەکات بۆ وەستان. ئەم سوڕە لە سەردەمی باڵغبوونەوە بە بەردەوامی کار دەکات. لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەستانی سوڕی مانگانە، هێلکەخانەکان کەمتر هۆرمۆنێک دروست دەکەن کە پێی دەوترێت ئیسترۆجین. کاتێک ئەم کەمبوونەوەیە ڕوودەدات، سووڕی مانگانە دەست دەکات بە گۆڕانکاری. دەکرێت بە شێوەیەکی ناڕێک بێت و پاشان بوەستێت.

هەروەها گۆڕانکاری جەستەیی دەکرێت ڕووبدات کاتێک جەستە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئاستی جیاوازی هۆرمۆنەکان. ئەو نیشانانەی کە لە هەر قۆناغێکی وەستانی سوڕی مانگانەدا تووشی دەبیت (ماوەی پێش وەستانی سوڕی مانگانەو وەستانی سوڕی مانگانە و ماوەی دوای وەستانی سوڕی مانگانە) هەموویان بەشێکن لە گۆڕانکارییەکانی جەستە بۆ ئەم گۆڕانکارییە هۆرمۆنیانە.

چ گۆڕانکارییەکی هۆرمۆنی ڕوودەدات لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا؟

ئەو گۆڕانکارییە نەریتییانەی کە ئێمە بیریان لێدەکەینەوە وەک "وەستانی سوڕی مانگانە" ڕوودەدات کاتێک هێلکەدان چیتر ئاستی بەرزی هۆرمۆنەکانی بەرهەم ناهێنێ. هێلکەدانەکان ئەو ڕژێنە زاوزێیانەن کە هێلکەکان هەڵدەگرن و دەری دەدەن. هەروەها هۆرمۆنەکانی ئیسترۆجین و پرۆجێسترۆن بەرهەم دەهێنن. بەیەکەوە ئیسترۆجین و پرۆجێسترۆن کۆنترۆڵی سوڕی مانگانە دەکەن هەروەها ئیسترۆجین کاریگەری لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کالسیۆم لە جەستەدا هەیە و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دەپارێزێت.

چەند پرسێک

تا چەند نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانەت دەبێت؟

دەکرێت نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانەت هەبێت بۆ ماوەی دە ساڵ. بەڵام زۆربەی خەڵک بۆ ماوەی کەمتر لە پێنج ساڵ نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانەیان هەیە.

بروسکە گەرمەکان چین و چەند درێژە دەکێشن؟

بروسکە یان تیشکی گەرم و توند یەکێکە لە نیشانە هەرە باوەکانی وەستانی سوڕی مانگانە. جگە لە گەرمی، بروسکەکان دەکرێت ئەمانەشییان لەگەڵ بێت:

  • سووربوونی ڕووخسار
  • ئارەق کردنەوە
  • لەرز و تا دوای بروسکەکە

چڕی و ڕێژە و ماوەی بروسکە گەرمەکان بۆ هەر تاکێک جیاوازە. بە شێوەیەکی ئاسایی، بروسکە گەرمەکان کەمتر تونددەبن لەگەڵ تێپەڕبوونی کات.

چۆن بزانم کە لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدام؟

تۆ دەزانیت کە گەیشتویتە قۆناغی سوڕی مانگانە کاتێک دوانزە مانگ لەسەر یەک بەبێ سوڕی مانگانە بووبیت. پەیوەندی بکە بە چاودێری تەندروستییەوە ئەگەر هەر جۆرە خوێنبەربوونێکت هەبوو دوای وەستانی سوڕی مانگانە. خوێنبەربوونی زێ دوای سوڕی مانگانە لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ کێشەی تەندروستی جدیتر.

چۆن وەستانی سوڕی مانگانە دەستنیشان دەکرێت؟

چەند ڕێگایەک هەیە کە دابینکەری چاودێری تەندروستی دەتوانێت دەستنیشانکردنی سوڕی مانگانەی پێ بکات. سەرەتا باسی سوڕی مانگانەی ساڵی ڕابردووت بکە. وەستانی سوڕی مانگانە ئەو خاڵەیە دەستنیشانی نەمانی سوڕی مانگانە دەکەیت دواتریش بە ماوەی دوای سوڕی مانگانە دادەنرێت.

مەترسییە درێژخایەنەکانی تەندروستی پەیوەست بە وەستانی سوڕی مانگانەوە چین؟

چەند حاڵەتێک هەیە کە لەوانەیە لە دوای وەستانی سوڕی مانگانە مەترسی زیاتری هەبێت. مەترسی بۆ هەر حاڵەتێک پشت دەبەستێت بە زۆر شت وەک مێژووی خێزان، تەندروستی پێش وەستانی سوڕی مانگانە و هۆکارەکانی شێوازی ژیانکردن. دوو حاڵەت کە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە دوای وەستانی سوڕی مانگانە بریتین لە نەخۆشییەکانی ئێسک و پوکانەوەی ئێسک لەگەڵ خوێنبەری کۆرۆنەری.

ئایا وەستانی سوڕی مانگانە ڕوودەدات ئەگەر نەشتەرکاری لابردنی منداڵدانم کردبێت؟

ئەوە پشت دەبەستێت بەوەی کە ئەگەر نەشتەرکارییەکە هێلکەدانەکانتی لە کاتی لابردنی منداڵدان لابردبێت. ئەگەر هێلکەکانت لانەبردرابێتن، لەوانەیە یەکسەر نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانەت نەبێت. بەڵام ئەگەر لە نەشتەرکاریەکە هێلکەدانەکانت لابردرابێتن، دەستبەجێ نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانەت دەبێت.

ئایا پیاوان تووشی تەمەنی نائومێدی دەبن؟

وەستانی ئەندرۆجین (Andropause) زاراوەیەکە کە باس لە کەمبوونەوەی ئاستی تێستێسترۆن دەکات لە پیاوان. بەرهەمهێنانی تێستێسترۆن لە پیاواندا ساڵانە بە ڕێژەی ١٪ کەم دەبێتەوە، کە زۆر زیاترە لە بەرهەمهێنانی ئیسترۆجین لە ئافرەتاندا. دابینکەرانی چاودێری تەندروستی زۆرجار گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەم کەمبوونەوەیە هێواشەی تێستۆستێرۆن بە "سوڕی مانگانە" ناوببەن لەگەڵ ئەوەی گۆڕانکارییەکی توندی هۆرمۆنی نییە و هەمان چڕی کاریگەرییە لاوەکییەکانی وەک وەستانی سوڕی مانگانەی لە ئافرەتاندا نییە.

هەندێک کەس تەنانەت تێبینی ئەم گۆڕانکارییە ناکەن، چونکە بە چەندین ساڵ یان دەیان ساڵ ئینجا ڕوودەدات. ناوەکانی تر ئەم حاڵەتەی پیاوان بریتین لە کەمی تێستۆستێرۆنی پەیوەندیدار بە تەمەن، کەمبوونەوەی توانای وەچە خستنەوەی نێر یان کەمی ئەندرۆجین.

زوو ڕوودانی وەستانی سوڕی مانگانە چییە؟

کاتێک لە تەمەنی ٤٥ بۆ ٥٥ ساڵیدا ڕوودەدات، بە "سروشتی" دادەنرێت و بەشێکی ئاساییە لە بەتەمەنبوون. ئەو ماوەیەی کە پێش تەمەنی ٤٥ ساڵی ڕوودەدات پێی دەوترێت زوو ڕوودان یا زوو داهاتنی وەستانی سوڕی مانگانە. ئەو وەستانانەی کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵی یان کەمتردا ڕوودەدات پێی دەوترێت وەستانی سوڕی مانگانەی پێنەگەیشتوو. کاتێک هیچ هۆکارێکی پزیشکی یان نەشتەرکاری نییە بۆ زوو ڕوودانی وەستانی سوڕی مانگانەی پێنەگەیشتوو، پێی دەوترێت نەخۆشی هێلکەدانی یەکەمی.

وەستانی سوڕی مانگانە بەشێکی سروشتی و ئاساییە لە پرۆسەی بەتەمەنبوون. کاتێک لە ماوەی وەستانی سوڕی مانگانەدا بوویت، دوانزە مانگ بەبێ سوڕی مانگانە تێپەڕبوویت. ئەوە باوە کە نیشانەکانی وەک وشکبوونەوەی زێ و بروسکەی گەرم ئەزموون بکەیت.

گفتوگۆ بکە لەگەڵ چاودێری تەندروستی دەربارەی ئەو نیشانانەی کە ئەزموونی دەکەیت و چۆن کاریگەرییان لەسەر جۆری ژیانت هەیە. ئەوان دەتوانن پێشنیاری چارەسەر بکەن بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانت بۆ ئەوەی ئاسوودەیت لەدەست نەدەیت.


سەرچاوەکان



38 بینین