ئێم ٤

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-12-23-19:17:00 - کۆدی بابەت: 7360
ئێم ٤

ناوه‌ڕۆك

ئێم فۆڕ چییە؟

چەکی ئێم فۆڕ یاخود M4ـی ئەمریکی، چەکێکی دروستکراوی ئەمریکییە و ساڵی ١٩٩٤ دروستکراوە، وەک چەکی سەرەکی لە سوپای ئەمریکا بەکاردێت کە بە قەبارەی بچووک و کێشی سووک و تایبەتمەندییەکانی دەناسرێتەوە، دەکرێت نارنجۆک هاوێژ و دووربینی بینایی شەوانە لەسەری جێگیر بکرێت.

هەروەها وەک چەکێکی نیشانەشکێن بەکاردێت و هەموو جۆرە فیشەکێکی هەیە وەک سووتێنەر و تەقیو و لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانی وەک دەوڵەتی ئیسرائیل و فەڕەنساوە بەکاردێت. کاربینی ئێم ٤ یەکێکە لەو چەکانەی سەر بە ڤێرژنەکانی پێشووی چەکی ئێم ١٦ ـی کاربینە و لەو خێزانەیە، کە ئەویش لە چەکی Ar-15ـەوە وەرگیراوە.

ئێم ٤ جێگرەوەی چەکی ئێم ۱٦ ئەی ۲ـە بە کێشێکی سووکتر و قەبارەیەکی بچووکتر، لەگەڵ ۸۰ بەشی هاوبەش لەگەڵیدا.

هەروەها فیشەکی 5.56 میلیمەتر و بە ستانداردی ناتۆیە، کاربینی ئێم ٤ بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن یەکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە بەکار دەهێنرێت.

ئەم چەکە دەتوانێت بە سێ شێوە فیشەک بهاوێژێت:

  • تاک: بۆ هەر فیشەکێک دەبێت دەست بە پەلەپیتکەکەدا بنێیت.
  • سێیی: لە هەر جارێک دەست لەسەر پەلەپیتکە دابنرێت سێ فیشەک دەهاوێژێت.
  • ئۆتۆماتیکی: هەرچەند دەست لەسەر پەلەپیتکەکە بێت فیشەک دەهاوێژێت.

تایبەتمەندی گشتی

جۆر: چەکی نیمچەئۆتۆماتیک

وڵات: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ساڵی دروستکردن: ١٩٨٧ - ئێستا

دیزاین: ساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٣

ماوەی بەکارهێنان: ١٩٩٤ – ئێستا

جەنگەکان: جەنگی عێراق، جەنگی ئەفغانستان

کۆمپانیا: کۆمپانیای کۆڵتی پیشەسازی

چەکی ڕیمینگتۆن

ئێف ئێن هێرستال

نرخ: بەکارهێنراو (٥٤٥ دۆلار) و نوێ (٦٣٠ دۆلار)

کالیبەر: ٤٥×٥,٥٦

درێژی: ٨٣ سانتیم

کێش: ٣,١٥ کیلۆگرام

خێرایی فیشەک: ٨٤١ مەتر لە چرکەیەک

ژمارەی فیشەک لە خولەکێک بە هاوێشتنی ئۆتۆماتیمی: ٧٠٠ بۆ ٩٥٠ فیشەک

ژمارەی فیشەک لە خولەکێک بە هاوێشتنی نیمچە-ئۆتۆماتیکی: ٣٠ – ١٠٠ فیشەک

مەودای کوشتن: ٥٠٠ مەتر

کۆگا: ٣٠ فیشەک

بەکارهێنەران


سەرچاوەکان



960 بینین