جەنگی دۆنباس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-13-15:48:00 - کۆدی بابەت: 7975
جەنگی دۆنباس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جەنگ لە دۆنباس یان جەنگی دۆنباس (بە ئینگلیزی: The war in Donbas، بە ڕووسی: Война в Донбассе، بە عەرەبی: الحرب في دونباس) ململانێیەکی چەکداری ناوچەی دۆنباسی ئۆکرانیایە و بەشێکە لە جەنگی فراوانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠١٤. جەنگەکە ڕاستەوخۆ دوای خۆپێشاندانەکانی مەیدانی ئەورووپی و خۆپێشاندانەکانی دواتر و داگیرکردنی قرم دەستی پێکرد. دوای ڕاگەیاندنی هەردوو کۆماری گەلی دونیتسک و لوهانسک، کۆمەڵە چەکدارییەکانی دۆنباس هێرشیان کردە سەر شوێنە کارگێڕییەکانی هەرێمەکە و ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی جەنگ لەگەڵ حکوومەتی ئۆکرانیا.

لە کاتێکدا خۆپیشاندانە سەرەتاییەکان بە زۆری دەربڕینی ناوخۆیی ناڕەزایەتی بوون دژی حکوومەتی نوێی ئۆکرانیا، ڕووسیا ئەم خۆپیشاندانانەی قۆستەوە بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سیاسی و سەربازی هاوئاهەنگ دژ بە ئۆکراینا. هاووڵاتیانی ڕووسی لە مانگی نیسانەوە تاوەکوو ئابی ٢٠١٤ سەرکردایەتی بزووتنەوەی جیاخوازی دونیتسکیان کرد کە پێکهاتبوون لە کەسانی خۆبەخش و چەک و جبەخانەشیان لەلایەن ڕووسیاوە بۆ دابین دەکرا. دوای گەرمبوونی جەنگ لە ئایاری ٢٠١٤، ڕووسیا دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و چەکداری نافەرمی و هێزی ڕووسی نیمچەسەربازی بۆ تێکدانی زیاتری ئاسایشی دۆنباس.

کاردانەوەی ئۆکرانیا

ئۆکراینا لە نیسانی ٢٠١٤ هێرشێکی سەربازی دژی هێزەکانی ڕووسیا دەستپێکرد و ناوی لێنا "ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر - ATO". هێرشەکە تاوەکوو ساڵی ٢٠١٨ بەردەوام بوو و دواتر ناونرا "ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەکان - JFO". لە کۆتاییەکانی ئابی ٢٠١٤ هێزەکانی ئۆکرانیا نزیک بوون لە سەرکوتکردنی تەواوی شۆڕشە جیاخوازییەکە و نزیکی سنووری ڕووسیا بوونەوە، لە بەرانبەردا ڕووسیا وازی لە شێوازە کۆنەکەی خۆی هێنا و بەشێوەیەکی باو هێرشی کردە سەر دۆنباس، بەڵام هیچ داتایەک لەسەر بوونی سەربازی فەرمی ڕووسی نەبوو، بەڵکوو ئەوەی هەبوو هێزی نیمچەسەربازی و پسپۆڕانی سەربازی بوون. بەهۆی ئەو هێرشەی ڕووسیا هێزەکانی دونیتسک و لوهانسک توانییان زۆرێک لەو ناوچانەی کە لەدەستیان دابوو بیگەڕێننەوە.

ماوەی ئاگربەست

لە پێنجی ئەیلوولی ٢٠١٤ هەریەک لە حکوومەتی ئۆکرانیا، ڕووسیا، دونیتسک و لوهانسک گەیشتنە ڕێککەوتنی ئاگربەست و هێڵێکی جیاکەرەوەیان لە نێوان خۆیان کێشا، بەڵام بەهۆی داگیرکاری سەرکردەکانی جەنگ ئاگربەست شکا و بووە هۆی دروستبوونەوەی جەنگێکی گەورە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥، بەتایبەت لە فڕۆکەخانەی دونیتسکی نێودەوڵەتی و دیبالتسیڤ.

لە ٢٠١٥/٢/١٢ دووەم ئاگربەست و ڕێککەوتن بەناوی ڕێککەوتنی مینسکی دووەم. دەستبەجێ دوای واژووکردنی ڕێککەوتنەکە، هێزە جوداخوازەکان هێرشێکیان کردە سەر دیبالتسیڤ و هێزەکانی ئۆکرانیایان ناچارکرد لێی بکشێنەوە. لە مانگەکانی دوای کەوتنی دیبالتسیڤ، بە درێژایی هێڵی جیاکەرەوەیان، هەڵگەڕانەوەی بچووک بەردەوام بوو، بەڵام هیچ گۆڕانکاریەکی هەرێمی ڕووینەدا. بەهۆی ئەوەشەوە جەنگەکە بە "جەنگی چەقبەستوو" ناسرا. بەڵام ناوچەکە بە ناوچەیەکی جەنگی مایەوە و هەموو مانگێک دەیان سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی دەکوژران.

لە ساڵی ٢٠١٧دا هەر سێ ڕۆژ جارێک سەربازێکی ئۆکرانی لە شەڕدا گیانی لەدەستدەدا. ژمارەی سەربازانی ئامادەی جەنگەکەش بە نزیکەی ٦,٠٠٠ سەربازی ڕووسی و ٤٠ هەزار سەربازی جوداخواز لە ناوچەکەدا دەخەمڵێنران. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، بەشی چاودێریی OSCE ڕایگەیاند نزیکەی ٣٠,٠٠٠ کەس بە جلوبەرگی سەربازییەوە لە ڕووسیاوە بۆ دۆنباس لە دوو خاڵی پشکنینی سنوورەکە پەڕیونەتەوە. بەپێی قسەی کۆمەڵەی هاوکاریی ئەورووپی لە شەودا دەیان قافڵەی چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ڕووسیاوە بەرەو دۆنباس ڕۆشتوون.

لە سەرەتای ئەم ململانێیەوە تاوەکوو پێش داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا، ٢٩ ئاگربەست هەبوون، کە هەریەکەیان بۆ ئەوەبوون بێ کۆتابن، بەڵام هیچیان توندوتیژییەکانیان ڕانەگرت. سەرکەوتووترین هەوڵدان بۆ وەستاندنی شەڕ لە ساڵی ٢٠١٦ بوو کە ئاگربەستەکە بۆ ماوەی شەش هەفتە جەنگی ڕاگرت.

کۆتایی

لە ٢٠١٩/١٠/١ هەریەک لە ڕووسیا، ئۆکرانیا، دونیتسک و لوهانسک لەسەر وەستانی جەنگ ڕێککەوتن. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەر جەنگ نەوەستا و لە هاوینی ٢٠٢٠ دووبارە شەڕ دەستی پێکردەوە. کۆتا ئاگربەست لە ٢٠٢٠/٧/٢٧ بووە هۆی نەمانی زیانی ماددی و گیانیی ئۆکرانی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک، بەپێی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا لە ٢٧ـی تەمووز تاوەکوو ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ زیانەکانی ئۆکرانیا دە هێندە کەمی کردووە و هێرشەکان پێنج ئەوەندە کەمیان کردووە.

سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ زیادبوونی بەرچاوی بینی لە ژمارەی کوژراوانی ئۆکرانی، لەگەڵیشیدا ڕێژەیەکی زۆر سەربازی ڕووسی لە سنوورەکانی ئۆکرانیا کۆبووبوونەوە کە خۆیان بۆ جەنگێکی تر ئامادە دەکرد.

لە ٢٠٢٢/٢/٢١ ڕووسیا دانی بە هەردوو (کۆماری گەلی دونیتسک) و (کۆماری گەلی لوهانسک) دا نا و لە ٢٤ـی مانگیشدا بە یارمەتی ئەوان هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا.

ڕێکەوت نیسانی ٢٠١٤ - بەردەوامە
شوێن
دۆنباس، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
حاڵەت

بەردەوام ..

بەرەی جەنگ
 ئۆکرانیا
  •  کۆماری گەلی دونیتسک
  •  کۆماری گەلی لوهانسک

 ڕووسیا
سەرکردە و فەرماندەکان

ئۆکرانیا

  •  ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی
  • پێترۆ پۆرۆشێنکۆ
  • ئۆلکساندەر تورچینۆڤ
  •  دێنیس شمیهاڵ
  • ئۆلیکسی هۆنچاروک
  • ڤۆلۆدیمیر گرۆیسمان
  • ئارسێنی یاتسێنیوک
کۆماری گەلی دونیتسک
  • Donetsk People's Republic دێنیس پوشیلین
  • Donetsk People's Republic میخائیل تۆلستیخ
  • Donetsk People's Republic دیمیتری تراپزینیکۆف
  • Donetsk People's Republic ئەلێکساندەر زاخارچنکۆ
  • Russia ئەلێکساندەر بۆرۆدای
  • Russia ئیگۆر گێرکین
  • Donetsk People's Republic پاڤێل گوباریڤ
کۆماری گەلی لوهانسک
  • Luhansk People's Republic لیۆنید پاسچنیک
  • Luhansk People's Republic ئیگۆر پلۆتنیتسکی
  • Luhansk People's Republic ڤالێری بۆلۆتۆڤ
  • Luhansk People's Republic سێرگی کۆزلۆڤ

ڕووسیا
یەکەکان

Ukraine سوپای ئۆکرانیا

Donetsk People's Republic Luhansk People's Republic جوداخوازەکان


Russia سوپای ڕووسیا

هێز
٦٤,٠٠٠ 
  • ٤٠,٠٠٠ بۆ ٤٥,٠٠٠ سەرباز
  • ٣,٠٠٠ بۆ ٤,٠٠٠ خۆبەخشی ڕووسی
زیانەکان
  • ٤,٦٤١ کوژراو
  • ٧٠ ونبوو
  • زیاتر لە ١٠ هەزار بریندار
  • ٥,٧٧٢ کوژراو
  • زیاتر لە ١٣ هەزار بریندار
  • ٣,٣٩٣ کوژراوی سڤیل تاوەکوو ساڵی ٢٠٢١


سەرچاوەکان



662 بینین