هۆکارەکانی خەوی قورس

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-05-09-15:21:00 - کۆدی بابەت: 12829
هۆکارەکانی خەوی قورس

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هۆکارەکانی خەوی قورس (بە ئینگلیزی: Causes of heavy sleep، بە عەرەبی: أسباب النوم الثقيل) خەوتن پێویستییەکی سروشتی جەستەیە، بەو پێیەی چالاکی و زیندوویی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە، دوای بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە خەوتندا، هەروەها زۆر گرنگە کەسێک لە ڕۆژێکدا ژمارەیەکی دیاریکراو لە کاتژمێرەکانی خەوتن بەسەر ببات، وەک ژمارەی ئاسایی کاتژمێرەکانی خەوتن لە نێوان شەش بۆ هەشت کاتژمێردایە نابێت ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوتن لە سنووری ئاسایی کەمتر بێت و زیاتریش نەبێت، چونکە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر سروشت و چالاکیی جەستە دەبێت بەڵام دۆخی نائاسایی خەوتن لەوانەیە خەوی قووڵ و قورس بێت، بەجۆرێک کە نەتوانێت بە ئاسانی هەستێتەوە و بە تەواوی بێ ئاگا بێت لە ژینگەی دەرەوە.

خەوی قورس چییە؟ 

لەگەڵ خەبەربوونەوە لەش هەست بە خەواڵوویی دەکات و دەیەوێت جارێکی تر بخەوێتەوە. لە قۆناغی خەوی قورسدا جەستە کەمتر وەڵامدەرەوەی هاندەرە دەرەکییەکان دەبێت، هەناسەدان خاو دەبێتەوە، شلبوونەوەی ماسولکەکان ڕوودەدات، بەزۆری لێدانی دڵ ڕێکوپێکتر دەبێت لە خەوی قورسدا جەستە هۆرمۆنی گەشەکردن دەردەدات کە پەیوەندی بە دووبارە بونیادنانەوە و چاککردنەوەی خانەکان هەیە.

دەرکەوتووە کە خەوی قووڵ یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش بەڵام ئەگەر قۆناغی خەوی قورس زیاد بکات، ئەوا دەگۆڕێت بۆ تێکچوونی خەو، بەپێی ئەوەی گۆڤاری توێژینەوەی خەو لە ساڵی ٢٠١٠دا هاتووە کە ئەو کەسانەی بەدەست خەوی قورسەوە یان زۆر خەوییەوە دەناڵێنن بە دەگمەن هەست بە پشوودان دەکەن و هەروەها بەقورسی سەرنج دەدەن و شتەکانیان بە ئاسانی نایەتەوە بیر.

هۆکارەکانی خەوی قورس

زۆر هۆکار هەن کە خەوی مرۆڤ نائاسوودە و قورس و ناسروشتی دەکەن و لە گرنگترین هۆکارەکانیش کە دەبنە هۆی ئەم جۆرە خەوتنە بریتین لە:

تێکچوونی دەروونی کەسەکە

ئەگەر باری دەروونی کەسەکە تێکچوو و تووشی بێخەوی، دڵەڕاوکێ، یان خەمۆکی بوو ئەوا خەوی زیاتر قورسە و ناسروشتییە. 

کەمخوێنی

حاڵەتێکە کە ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن یان چڕیی هیمۆگلۆبین لەناویاندا کەمترە لە ئاسایی. بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی ئافرەتان و منداڵان دەبێت. لە ڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە کە ئەو کەسانەی تووشی کەمخوێنی دەبن زۆر دەخەون، بەو پێیەی یەکێک لە نیشانە گرنگەکانی کەمخوێنی ئەوەیە کە لەش لاوازە چونکە بەشێکی زۆر لە ڤیتامین و کانزاکانی پێویست بۆ لەش لەدەست دەدات، بۆیە ئەمە یەکێکە لە نیشانە گرنگەکانی کەمخوێنی، کە وا دەکات بێهێز بێت و پێویستی بە خەوتنی زیاترە لە کەسانی تەندروست.

مامدوویەتی

زۆرجار مانەوە تا درەنگانی شەو و ماندوێتی و شەکەتی زۆر خەوی مرۆڤ قورس و نائاسوودە دەکات. 

کێشەکانی مێشک

کە گرنگترینیان نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی مێشکن وەک خراپ بینین و جەڵتەی مێشک و خوێنبەربوون و ئەوانی تر.

چارەسەری خەوی قورس

چەند ڕێگەیەک هەیە کە لەوانەیە بە جۆرێک یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خەوی قورس، تەنانەت ئەگەر نەگەیشتبێتە دۆخێکی خراپیش لەوانە: 

یەکەم: سەردانی پزیشک بکە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەیتەوە کە ئایا نەخۆشییەکی دیاریکراوت نییە، وەک کەمخوێنی یان ئەو نەخۆشییە دەمارانەی کە پێشتر باسمان کرد چونکە ئەوانە هۆکاری خەوی قورسی ئەم کەسەن، دواتر کەسەکە پابەند دەبێت بە خواردنی ئەو دەرمانانەی کە چارەسەری ئەو نەخۆشییە دەکەن کە تووشی دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەوی قورسی کەسەکە.

دووەم: ئەو کەسەی بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنێت هەوڵدەدات فشار و ماندوێتی کەم بکاتەوە، خۆی ئارام بکاتەوە، باری دەروونی خۆی لەبەرچاو بگرێت، هەوڵدەدات بەدوای ئارامی و ئاسوودەیی دەروونیدا بگەڕێت، هەروەها دووربکەوێتەوە لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، بەو پێیەی ئاسوودەیی دەروونی یارمەتیدەرێکی باش لە دروستکردنی خەوتنی ئاسایی.


سەرچاوەکان



60 بینین