بەشەکانی تاقیگە

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2024-03-23-20:51:00 - کۆدی بابەت: 12270
بەشەکانی تاقیگە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەشەکانی تاقیگە (بە ئینگلیزی: Laboratory Departments) هەر تاقیگەیەکی تایبەت بە نەخۆشییەکان بۆ چەند بەشێک دابەش دەبێت، هەر بەشێکی تاقیگە پشکنینی تایبەت بەخۆی تێدا ئەنجام دەدرێت و ئامێر و کەرەستەی تایبەت بەخۆی تێدایە.

بەشەکانی تاقیگە

بریتین لە:

کیمیا

لە بەشی کیمیادا چەندین جۆری پشکنین ئەنجام دەدرێت، لەم بەشەدا لێکۆڵینەوە لەسەر ماددە و پێکهاتە پەیوەندیدارەکان بە جەستەی مرۆڤەوە دەکرێت. باوترین ئەو پشکنینانەی لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێن بریتین لە پشکنینی گڵوگۆز، کۆلیسترۆڵ، کریاتینین، پۆتاسیۆم، جگەر، ئەنزیمی دڵ، پشکنینی سایرۆید و پشکنینی هۆڕمۆن. ئەم بەشەی تاقیگە لە قوتابخانە و زانکۆکاندا دەبینرێت و دەربارەی جۆرە جیاوازەکانی کارلێکە کیمیاییەکان و چۆن ماددە کیمیاییەکان لەگەڵ یەکتر کارلێک دەکەن  خوێندکاران فێر دەکەن.

زانستی خوێن

زانستی خوێن، بریتییە لە خوێندنی خوێن، پێکهاتەکانی خوێن و نەخۆشییەکانی تایبەت بە خوێن. کارمەندانی تاقیگە لەم بەشەدا ڕێژەی خانەکانی خوێن دیاری دەکەن و بۆ چەند بەشێک دابەشیان دەکەن. ئەو پشکنینانەی لەم بەشەی تاقیگەدا ئەنجام دەدرێن بریتین لە:

ئەم پشکنینە یارمەتی دەستنیشانکردنی کەم خوێنی، هەوکردن، خوێن بەربوون، کێشەکانی مەیینی خوێن و کێشەکانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەدات.

مایکرۆبایۆلۆجی

لەم بەشەدا لێکۆڵینەوە دەربارەی قەوزەکان، بەکتریا، کەڕوو، زیندەوەرە تاک خانەکان دەکرێت. هەموو شانە و ماددە شلەکانی جەستە دەتوانرێت لەم بەشەدا چاندنیان بۆ بکرێت. چاندنەکان بریتین لە:

  • چاندنی یان زەرعی هەوکردنی لەوزەتێن و قورگ
  • چاندنی میز
  • چاندنی خوێن
  • چاندنی پیسایی
  • چاندنی برین

لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجیدا هەر یەک لەم جۆرە چاندنانە ناوەندی تایبەت بەخۆیان بۆ ئامادەکراوە و لە ناوەندی جیاوازدا ئەنجام دەدرێن. هەر لەم بەشەدا پشکنینی تایبەت بە دژەزیندەییەکان ئەنجام دەدرێت تاکوو باشترین جۆری چارەسەر و دژەزیندەیی بۆ نەخۆشەکان دیاری بکرێت.

ڤایرۆلۆجی

لە تاقیگەی ڤایرۆلۆجیدا چاندین پشکنین بۆ ڤایرۆسە جیاوازەکان ئەنجام دەدات تاکوو هۆکاری نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی بە ڤایرۆسەکان دەستنیشان بکرێت. ئەو پشکنینانەی لەم تاقیگەیەدا ئەنجام دەدرێن بریتین لە:

  • پشکنینی ڤایرۆسی جگەری جۆری بی و سی
  • پشکنینی ڤایرۆسی HPV
  • پشکنینی ڤایرۆسی BK

هۆڕمۆنات

ئەم بەشەی تاقیگە تایبەتە بە ئەنجامدانی پشکنینی هۆڕمۆنەکانی جەستە، لەڕێگەی پشکنینەکانی ئەم بەشە دەتوانرێت ڕێژەی کەمی و زۆری هۆڕمۆنەکان بزانرێت کە دەکرێت ببنە هۆی تێکچوونی تەندروستی. بەزۆری پشکنینی هۆڕمۆنەکان پێویستە لە ڕێگەی خوێنەوە ئەنجام بدرێن، بەڵام هەندێک کاتیش پێویستە لە ڕێگەی میز یان لیکەوە ئەنجام بدرێن. ئەو پشکنینانەی لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێن بریتین لە:

  • پشکنینی هۆڕمۆنی شیر
  • پشکنینی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن
  • پشکنیی هۆڕمۆنی نێرینە (Testosterone)
  • پشکنینی هۆڕمۆنی هاندەری تەنی زەرد
  • هۆڕمۆنی هاندەری چیکڵدانە
  • پشکنینی هۆڕمۆنی دووگیانی

هیستۆپاسۆلۆجی

بەشێکی گرنگی تاقیگەیە، ڕۆڵێکی سەرەکی لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییدا هەیە. لەم بەشەدا لێکۆڵینەوە لە شانەکان  و ئەندامەکانی جەستە دەکرێت. شانەکانی جەستە لەژێر مایکرۆسکۆپدا لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت تاکوو هۆکاری ڕوودانی نەخۆشییەکان دەستنیشان بکرێت. لەم تاقیگەیەدا شانە یان ئەندامەکە بەباشی ئامادە دەکرێت و بە چەندین قۆناغ تێپەڕ دەبێت. دوای ئامادەکردنی شانەکە یان ئەندامەکە بە تەواوی سڵایدی لێ ئامادە دەکرێت و بۆ پزیشکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان لە بواری هیستۆپاسۆلۆجی دەنێردرێت، تاکوو دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکات.  


سەرچاوەکان



97 بینین