سیستمی پەرلەمانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-12-20-14:26:00 - کۆدی بابەت: 7323
سیستمی پەرلەمانی

ناوه‌ڕۆك

سیستمی پەرلەمانی

سیستمی پەرلەمانی (بە ئینگلیزی: parliamentary system, بە عەرەبی: النظام البرلماني) جۆرێکی حوکمڕانییە کە وەزیرەکان دەبنە لقی جێبەجێکاری یاساکانی پەرلەمان و لەم دەستەیە بەرپرسیارن، لەم سیستمەدا دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن جیاوازن. پەرلەمان دەبێتە دەسەڵاتی یاسادانان و حکوومەتیش ئەرکی جێبەجێکردنی یاساکانی هەیە.

لەم سیستمەدا سەروەزیران گەورەترین دەسەڵاتی جێبەجێکردنە و پلەی لە پەرلەمانتاران گەورەترە. سیستمی پەرلەمانی بە جیاکەرەوەیەکی ناڕوونی لقی جێبەجێکار و یاسادانان دیاری دەکرێت، لە سیستمی پەرلەمانیدا جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان سەرۆکی وڵات و سەرۆکی حکوومەت، چونکە سەرۆکی حکوومەت سەرۆکی وەزیرانە و گەورەترین دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، بەڵام دەسەڵاتەکانی سەرۆکی وڵات کەمترن و زیاتر فەخرییە کە یان لەلایەن پەرلەمانەوە یان لەلایەن گەل یان بە پشتاوپشت دەسەڵات وەردەگرێت.

سوودەکانی

لایەنگرەکان بەگشتی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سێ بەرژەوەندی بنەڕەتی هەیە بۆ سیستەمی پەرلەمانی:

گونجاندن

سیستمی پەرلەمانی وەک لە بەریتانیا، زۆر نەرمن و ڕێگە بە گۆڕانکاری خێرا دەدەن لە یاسادانان و سیاسەتدا تەنانەت ئەگەر زۆرینە یان هاوپەیمانییەتیەکی گەورە دەنگی لەسەر بدات، بەو پێیە، حکومەت "چەند سنوورێکی یاسایی دەبێت لەو کارانەی کە دەتوانێت ئەنجامی بدات"، بەپێی سیستمی دەنگدانی هەڵبژاردن خاوەن زۆرترین دەنگەکان براوە دەبێت، ئەم سیستەمە هەڵبژاردنە کە زۆرینەیەکی بەهێز لە ئەنجوومەنی یاسادانانی وڵات دروست دەکات، وادەکات کۆمەڵەی زۆرینە بە دەنگدانیان لەسەر هەر پڕۆژەیاسایەک، جێبەجێی بکەن، کە ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی مەرامی ئەو هاوپەیمانیەتانە باشە کە زۆرینەن و دەیانەوێت گۆڕانکارییەک بکەن بەپێی دەستووری خۆیان کە پێیان باشە بۆ وڵات ئەنجام بدرێت.

لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە

پەرلەمان بەرپرسە لە چاودێری و پێداچوونەوە لە کارەکانی حکوومەت و کابینەی ئەو ساڵەی کە تێیدا دەست بەکارە، دەبێت پەرلەمانتاران وەزیران و سەروەزیران بانگهێشتی پەرلەمان بکەن و لێکۆڵینەوەیان لێ بکەن دەربارەی: لایەنی دارایی وڵات، پڕۆژەکانیان، هەڵەکانیان، دۆسیەی گەندەڵی، یاخود داواکارییان پێشکەش بکەن، چ لە خۆیان بێت یان لە خەڵکییەوە.

دابەشکردنی هێز

لەم سیستمەدا کە بەپێی توێژینەوەی بانکی نێودەوڵەتی لە ٢٠٠١ وڵاتانی سیستمی پەرلەمانی خاوەن کەمترین دۆسیەی گەندەڵین، دەسەڵاتەکان لەنێو هێزەکاندا دابەش دەکرێن، هەر یەکەیەکی پەرلەمانیش لە کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمان پێک دێت و یەکێک دەبێتە بەرپرسی لیژنەکە و لەسەر بەشێکی دیاریکراو کاردەکەن بە تایبەت و بە گشتیش کارەکانی دیکەی پەرلەمان بەجێ دەهێنن.

ئەو وڵاتانەی سیستمی پەرلەمانی پەیڕەو دەکەن


سەرچاوەکان



1214 بینین