سەنیگال

له‌لایه‌ن: - ئیبراهیم عومەر ئیبراهیم عومەر - به‌روار: 2022-07-09-00:16:00 - کۆدی بابەت: 9335
سەنیگال

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەنیگال، بە فەرمی کۆماری سەنیگال(بە عەرەبی: السنغال، بە ئینگلیزی: Senegal) وڵاتێکی ئەفریقییە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقا. سەنیگال لە باکوورەوە لەگەڵ مۆریتانیا و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ مالی و لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گینیا و لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ گینیا-بیساو هاوسنوورە. سەنیگال بە نزیکەیی چواردەوری گامبیای گرتووە، کە وڵاتێکە پارچە زەوییەکی تەسکی بەدرێژایی کەنارەکانی ڕووباری گامبیا گرتووە، کە ناوچەی کازامانسی باشووری سەنیگال لە هەموو وڵاتەکە جیادەکاتەوە. هەروەها سەنیگال سنووری دەریایی لەگەڵ کەیپ ڤێردێدا هەیە. پایتەختی ئابووری و سیاسی سەنیگال داکارە. ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی سەربەخۆیی ڕۆژئاوای ئەفریقای فەرەنسا لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکاری فەرەنسا دروستبووە دوای ئەوەی 4ی نیسانی ساڵی 1960سەربەخۆیی لە فەڕەنسا وەرگرت. سەنیگال وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەفریقا و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقایە.

جوگرافیا

کەشوهەوای سەنیگال بە دوو وەرزی ئاشکرا ناسراوە. وەرزێکی وشک کە بە نزیکەیی لە مانگی تشرینی یەکەم تا مایس هەروەها وەرزێکی باراناوی لە مانگی حوزەیران تا تەممووز. لە کاتێکدا ناوچە وشکەکان تێکڕای ساڵانەی باران 300 ملیمەترە و لە ناوچە دارستانییەکانی باشوور 1200 ملیمەترە. ڕووبەری زەوی سەنیگال نزیکەی 197 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و لە سەرژمێرییەکانی 2016 ژمارەی دانیشتووانەکەی 14.8 ملیۆن کەس بووە.

دیمۆگرافیای دانیشتووان

سەنیگال تێکەڵەیەکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی نەتەوەیی و زمانەوانی لەخۆدەگرێت.  زمانی فەرمی لە وڵاتەکە زمانی فەرەنسییە ئەگەرچی تەنها %12ی دانیشتووانەکەی دەتوانن قسەی پێ بکەن ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لە سەردەمی داگیرکاری فەڕەنسا وڵاتەکە دروست بووە وەکوو وڵاتە داگیرکراوەکانی تری پێشووی ئەفریقا کەمینە زمانەکانی تر سیرێر، پولار، دیۆلا، ماندینگۆ و ساراکۆڵ لەخۆدەگرێت لە کاتێکدا وڵاف زمانی نەتەوەییانە.

دابەشبوونی دانیشتووان

وڵاف

%43

پولار و تۆوکۆلێر

%23

سیرێر

%15

دیۆلا

%3.7

ماندینگۆ

%3

سۆنینکێ

%1.1

ئەوانی تر

%19

 

ئایین

ئیسلام

%95

مەسیحی

%4

نەریتە کۆنەکان

%1

 

ئابووری

سەنیگال وەک وڵاتێکی هەژاری زۆر قەرزدار پۆلێن دەکرێت، کە ڕێژەی پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی نزمە. زۆربەی دانیشتووان لە کەناراوەکانن و لە کشتوکاڵ یان پیشەسازییەکانی تری خۆراکدا کاردەکەن. ئابووری سەنیگال بە شێوەیەکی نەریتی لە دەوری یەک بەرهەمی دانەوێڵەیی بازرگانی‌ سوڕاوەتەوە کە زڕفستقە. لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت کاری کردووە بۆ هەمەچەشن کردنی هەردووکیان بەرهەمی بازرگانی و ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی کە بۆ بژێوی ڕۆژانەی خۆیان‌ پێویستن لە ڕێگای فراوانکردنی کاڵاکانی وەک لۆکه و قامیشی شەکر و بەرهەمی باخچەیی (سەوزە و میوه)‌ بە هەمان شێوەش کەرتە ناکشتوکاڵیەکان. لە سەرەتاکانی سەدەی 21 حکوومەت سەرکەوتوو بوو لەوەی ماسی گرتن و فۆسفات و گەشتوگوزار بکات بە سەرچاوەی سەرەکی دراوی دەرەکی. چونکە خاوەنی چەندین سەرچاوەی سروشتین وەک ماسی، زڕفستق، فۆسفات، ئاسن، زێڕ و تیتانیۆم.

دۆخی سیاسی

سەنیگال یەکێکە لە سەقامگیرترین وڵاتەکان لە ئەفریقیا بەوەی سێ گواستنەوەی ئاشتییانەی سیاسی ئەنجامداوە لەدوای سەربەخۆ بوونی لە ساڵی 1960. سەرۆک ماکی سال لە ساڵی 2012 هاتە دەسەڵات و دووەم خولی بۆ پێنج ساڵی تر بردەوە لە شوباتی 2019. تا ئێستا سەنیگال پارێزراو بووە و لەو توندوتیژییانەی ناوچەکەی گرتۆتەوە ڕزگاری بووە، بەڵام چالاکییەکانی گرووپە تیرۆرستییەکانی وڵاتانی دراوسێ و سنوور بەزاندنیان مەترسییەکانی ناسەقامگیری زیاتر کردووە.

 


سەرچاوەکان



607 بینین