٢٥ قسەپێکراوترین زمانەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2024-02-02-12:20:00 - کۆدی بابەت: 11918
٢٥ قسەپێکراوترین زمانەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

٢٥ قسەپێکراوترین زمانەکانی جیهان (بە ئینگلیزی: 25 Most Spoken Languages in the World، بە عەرەبی: ۲٥ اكثر اللغات تكلما في العالم)، ئەو ژمارە زمانەن کە زۆرترین قسەپێکەریان هەیە لە جیهاندا و لەلایەن ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە بەکاردێت. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی دانیشتووانی جیهان لە ساڵی ٢٠١١ـدا گەیشتە سەرووی حەوت ملیار کەس. هەندێک لەو زمانانەی کە ئەم ژمارە باوەڕپێنەکراوەی خەڵکی قسەی پێ دەکەن بریتین لە زمانەکانی ماندارین، ئیسپانی، ئینگلیزی، هیندی، عەرەبی و پورتوگالی. لەخوارەوە باس لە ٢٥ قسەپێکراوترین زمانەکانی جیهان دەکەین.

قسەپێکراوترین زمانەکانی جیهان

زمانی ماندارین

"ماندارین" فۆرمێکی ستانداردی زمانی چینییە، لەسەر بنەمای ئەو زاراوە تایبەتە ماندارینەی کە لە پەکین قسەی پێ دەکرێت، لەگەڵ هەندێک کاریگەری وشەیی و ڕستەسازی زاراوەی دیکەی ماندارین دامەزراوە. زمانی چینی ماندارین قسەپێکراوترین زمانە لە جیهاندا. ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانەکە لە جیهاندا ٩٣٥ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١٤.١٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی بروونای، کەمبۆدیا، چین، ئەندەنووسیا، مالیزیا، مەنگۆلیا، فلیپین، سەنگافورە، ئەفریقای باشوور، تایوان و تایلەند قسەی پێ دەکرێت.

ئیسپانی

زمانی ئیسپانی زمانێکی ڕۆمانسییە کە لە نیمچە دوورگەی ئیبیریای ئەورووپا سەرچاوەی گرتووە و لە ئێستادا زمانێکی جیهانییە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئەمریکا قسەی پێ دەکرێت. ئیسپانی دووەم قسەپێکراوترین زمانە لە جیهاندا. ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانەکە لە جیهاندا ٤٨٣ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٥.٨٥٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی جەزائیر، ئەندۆرا، ئەرجەنتین، بێڵز، بێنین، بۆلیڤیا، چاد، چیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستاڕیکا، کوبا، کۆماری دۆمینیکان، ئیکوادۆر، ئێل سلڤادۆر، گینیای کەمەرەیی، گواتیمالا، هیندۆراس، کۆتدیڤوار، ماداگاسکار، مالی، مەکسیک، مەغریب، نیکاراگوا، نەیجەر، پەنەما، پاراگوای، پیرۆ، ئیسپانیا، تۆگۆ، تونس، ئەمریکا، ئۆرۆگوای و ڤەنزوێلا بەکاردێت.

ئینگلیزی

ئینگلیزی زمانێکی جەرمانی ڕۆژئاوایە کە بۆ یەکەمجار لە سەرەتای سەدەی ناوەڕاستی ئینگلتەرا قسەی پێکرا و لە کۆتاییدا بوو بە زمانێکی هاوبەشی جیهانی. ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانەکە لە جیهاندا ٣٦٥ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٥.٥٢٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی ئوسترالیا، بێڵز، بۆتسوانا، بروونای، کامیرۆن، کەنەدا، ئێریتریا، ئەسیوپیا، فیجی، گامبیا، گانا، گویانا، هیندستان، ئێرلەندا، ئیسرائیل، لێسۆتۆ، لیبێریا، مالیزیا، مایکرۆنیسیا، نامیبیا، ناورۆ، نیوزلەندا، پالاو، پاپوا گینێی نوێ، فلیپین، ساموا، سیشێل، سیرالیۆن، سەنگاپور، دوورگەکانی سلێمان، سۆماڵ، ئەفریقای باشوور، سورینام، سوازیلاند، تۆنگا، بەریتانیا، ئەمریکا، ڤانواتو، زیمبابۆی، زۆرێک لە ویلایەتەکانی کاریبی و زامبیا بەکاردێت.

زمانی هیندی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی هیندی لە جیهاندا ٢٩٥ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٤.٤٦٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی هیندستان، نیپاڵ، سەنگاپور، ئەفریقای باشوور و ئووگاندا قسەی پێ دەکرێت.

زمانی عەرەبی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی عەرەبی لە جیهاندا ٢٨٠ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٤.٢٣٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی میسر، سودان، جەزائیر، مەغریب، تونس، لیبیا، سعودیە، سوریا، ئوردن، یەمەن، ئیمارات، عومان، عێراق و لوبنان قسەی پێ دەکرێت.

زمانی پورتوگالی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی پورتوگالی لە جیهاندا ٢٠٥ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٣.٠٨٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی ئەنگۆلا، بەرازیل، کیپ ڤێرد، فەرەنسا، گینیا بیساو، مۆزەمبیق، پورتوگال، ساو تۆمێ و پرینسیپی و ماکاو قسەی پێ دەکرێت.

بەنگالی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی بەنگالی لە جیهاندا ٢٠٠ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٣.٠٥٪ـی دانیشتووانی جیهان.

زمانی ڕووسی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی ڕووسی لە جیهاندا ١٦٠ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٢.٤٢٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی بیلاڕووس، چین، ئیستۆنیا، جۆرجیا، ئیسرائیل، کازاخستان، قرقیزستان، لاتڤیا، لیتوانیا، مۆڵدۆڤا، مەنگۆلیا، ڕووسیا، تورکمانستان، ئۆکرانیا، ئەمریکا و ئۆزبەکستان قسەی پێ دەکرێت.

زمانی ژاپۆنی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی ژاپۆنی لە جیهاندا ١٢٥ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.٩٢٪ـی دانیشتووانی جیهان.

زمانی پەنجابی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی پەنجابی لە جیهاندا ٩٥ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.٤٤٪ـی دانیشتووانی جیهان.

ئەڵمانی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی ئەڵمانی لە جیهاندا ٩٢ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.٣٩٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی نەمسا، بەلجیکا، بۆلیڤیا، کۆماری چیک، دانیمارک، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئیتاڵیا، کازاخستان، لیختنشتاین، لۆکسمبۆرگ، پاراگوای، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا و سویسرا قسەی پێ دەکرێت.

زمانی جاوی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی جاوی لە جیهاندا ٨٢ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.٢٥٪ـی دانیشتووانی جیهان.

وو

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی جاوی لە جیهاندا ٨٠ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.٢٠٪ـی دانیشتووانی جیهان.

زمانی مالزیایی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی مالزیایی لە جیهاندا ٧٧ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.١٦٪ـی دانیشتووانی جیهان.

تێلوگوو

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی تێلوگوو لە جیهاندا ٧٦ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.١٥٪ـی دانیشتووانی جیهان.

ڤێتنامی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی ڤێتنامی لە جیهاندا ٧٦ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.١٤٪ـی دانیشتووانی جیهان. ئەم زمانە لە وڵاتانی چین و ڤێتنام قسەی پێ دەکرێت.

زمانی کۆری

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی کۆری لە جیهاندا ٧٦ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.١٤٪ـی دانیشتووانی جیهان.

فەرەنسی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی فەرەنسی لە جیهاندا ٧٥ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.١٢٪ـی دانیشتووانی جیهان.

زمانی ماراتی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی ماراتی لە جیهاندا ٧٣ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.١٠٪ـی دانیشتووانی جیهان.

تامیلی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی تامیلی لە جیهاندا ٧٠ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ١.٠٦٪ـی دانیشتووانی جیهان.

ئوردو

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی ئوردو لە جیهاندا ٦٦ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٠.٩٩٪ـی دانیشتووانی جیهان.

تورکی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی تورکی لە جیهاندا ٦٣ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٠.٩٥٪ـی دانیشتووانی جیهان.

زمانی ئیتاڵی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی ئیتاڵی لە جیهاندا ٥٩ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٠.٩٠٪ـی دانیشتووانی جیهان.

یو

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی یو لە جیهاندا ٥٩ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٠.٨٩٪ـی دانیشتووانی جیهان.

تایی

ژمارەی قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمانی تایی لە جیهاندا ٥٦ ملیۆن کەسە کە بە ڕێژە دەکاتە ٠.٨٥٪ـی دانیشتووانی جیهان.


سەرچاوەکان



242 بینین